له ته‌قه‌کردنێکی نزیک شوێنی ده‌نگدان له باشووری کالیفۆڕنیا که‌سێک کوژراو و چه‌ند که‌سی تریش برینداربوونه.
ته‌قه‌کردنه‌که له دوای نیوه‌ڕۆ به کاتی خۆجیی له شاری ئازووسا، 40 کیلومتر دوور له خۆرهه‌ڵاتی لۆس ئانجلێس ڕوویدا، له ده‌مێکدا خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا چوون بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تی دا به‌شداری بکه‌ن.
ئه‌فسه‌رانی پولیس که وه‌ڵامی ڕاپۆرتی ته‌قه‌کردنیان ده‌دایه‌وه به سه‌ر ته‌قه ولێکدانه‌که‌دا که‌وتن وه‌ک ڕۆژنامه‌ی لۆس ئانجلێس تایمز ڕاپۆرتی کرد. باوه‌ڕده‌کرێت هیچ پۆلیسێک بریندار نه‌بووه.
کاربه‌ده‌ستان داوایان له دانیشتووان کرد که خۆ له ناوچه‌که دوور بکه‌نه‌وه و و له شوێنێک داخۆ بپارێزن له ده‌مێکدا دوو بنکه‌ی ده‌نگدان و قوتابخانه‌یه‌ک داخران.
زانیارییه‌کی که‌م سه‌باره‌ت به ته‌قه‌کردنه‌که ئاشکرابووه.