Accessibility links

لە پێکدادانی ماوەی هەڵبژاردنەکان لە بنگلادێش، ١٥ کەس کوژراون.


دەنگدەرانی هیندو لە ناوەندی دەنگدان، داکا، بەنگلادێش ٣٠ دێسەمبری ٢٠١٨

حکومەت بۆ دابینکردنی ئارامی لە هەڵبژاردن دا لە هێزەکانی چەکدار کەڵکی وەرگرتوە.

لە پێکدادانی رۆژی یەکشەمە هاوکاتی بەڕیوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە بەنگلادێش، ١٥ کەس کوژراون.

سەرچاوەکانی پۆلیس یەکشەمە گوتیان کە ئەو کوژراوانە لە ئاکامی گرژی نێوان لایەنگرانی پارتەکانی سەرەکی لە چەند شار بەنگلادێش دا ڕوویدا.

یەکشەمە لە ئەو وڵاتە خەڵک دەنگیان دا تا ڕوانگەی خۆیان سەبارەت بە نوێنەرانی پاڕڵمان و سەرۆک وەزیری داهاتووی وڵات ڕابگەیەنن.

خانمی "شێخ حەسینە" سەرۆک وەزیری ئێستا بۆ سێهم خۆل خۆی بۆ سەرۆک وەزیری کاندید کردووە.

"پارتی عەوامی لەیگ" بە ڕێبەری ئەو خانمە ٧١ ساڵەیە، لە ساڵی ٢٠٠٩وە لە سەر دەسەڵاتە.

«دوو پارتی گەورەی بەرامبەر بە "عەوامی لەیگ" لە ئەو هەڵبژاردنەدا دا بریتین لە "پارتی نەتەوەیی بنگڵادێش" و "بەرەی یەکگرتووی نیشتمانی".

خانمی "خالیدە زیا وەک ڕیبەری پارتی میللی بنگڵادێش کە پێشتر سەرۆک وەزیر بووە، ئێستا لە بەندیخانەدایە و لە خۆکاندیدکردن بێ بەش کراوە.

پارتەکانی ئوپوزسیۆن، لە دەنگدانی یەکشەمە دا بەشداریان نەکرد و داوایان لە خەڵک کرد لە بەر نەبوونی شەفافیەتی هەڵبژاردن و سنوردارکردنی لە بەشداری کردن خۆبپارێزن.

هەندێک لە بەرپرسانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن، حکومەت تاوانبار دەکەن کە ڕێگا بە ڕۆژنامەنووسانی بیانی نەدرا کە لە کاتی دەنگدان دا ڕاپۆرت ئامادە بکەن. هەر بۆیە ئەم کارە شەفافیەتی دەنگدان دەخاتە ژێرپرسیار.

شاری گەورەی چیتاگونگ دێمەنی توندترین تێکهەڵچوون بوو کە ٩ کەس تێیدا کوژران.

XS
SM
MD
LG