Accessibility links

سەرۆکایەتی میسڕ: پوتین پەیوەندیی بە سیسیەوە دەکات و باس لە سوریا دەکەن


سەرۆکایەتی میسڕ ڕایگەیاند سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن لەڕێی تەلەفونەوە پەیوەندیی کردووە بە سەرۆکی میسڕ عەبدول فەتاح سیسییەوە و باسیان لە ڕەوشی سوریا کردووە.

لە بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی میسڕدا هاتووە دەڵێت " لە پەیوەندییەکەدا باس لە پێشهاتەکانی قەیرانی سوریا کراوە و هەروەها باس لەو هەوڵانە کراوە کە دەدرێن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی."

دەشڵێت " هەردوو سەرۆکەکە ڕێکەتوون لەسەر ئەوەی بەردەوام بن لە ڕاوێژکردن و هەماهەنگی سەبارەت بە هەموو پێشهاتەکانی ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەختیان لەسەر گرنگی کارکردن بۆ گێڕاندنەوە سەقامگیری بۆ ناوچەکە و دابین کردنی ئاسایش بۆ گەلانی ناوچەکە کردووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG