Accessibility links

لە ئەنجامی نقومبوونی کەشتیەک لە ئیندۆنیسیا 13 کەس ونبوون


بەرپرسان وتیان لە ئەنجامی نقومبونی کەشتیەک کە 48 کەسی هەڵگرتبوو لەنێویاندا منداڵی تێدابووە لە نزیک دوورگەی کالیمانتانی ئیندۆنیسیا هەشت کەس گیانیان لەدەستدا.

دەزگای ڕزگارکردنی نیشتیمانی لە بەیاننامەیەکدا وتی 13 سەرنشینی کەشتیەکە هێشتا دیار نین لەکاتێکدا ئەوانی دیکە ڕزگارکراون.

کەشتیەکە لەڕێگایدا بووە لە تانگۆنگ سیلۆرەوە بۆ تاراکان لە بەشی ئیندۆنیسیاوە لە دوورگەی بۆرنیۆ کاتێک نقومبووە. هێشتا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG