ڕێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مه‌ده‌نی له‌میسر به جیدی داوا له یونسکۆ ده‌که‌ن پاڵاوتنی پاڵێوراوی میسر بۆ سه‌رۆکایه‌تی ڕێکخراوه‌که ڕه‌تکه‌نه‌وه، و ئیدعا ده‌که‌ن ئه‌و پاڵیوراوه له هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ر ئه‌و به‌هایانه‌دا به‌شداربووه که ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌سه‌ری دامه‌زراوه.
له لێدوانێکی 6 ڕێکخراودا هاتوه که خاتوو موشیره خه‌تاب له‌داخستنی چه‌ندین قوتابخانه و هێرشه‌کان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌کانی دیکه‌ی ڕۆشنبیری له میسردا بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست بوه، ئه‌مه‌ش گومان ده‌خاته سه‌ر لێوشاوهیی ئه‌و خانمه بۆ ئه‌وه‌ی ڕابه‌رایه‌تی یۆنسکۆ بکات. و ئه‌و ئاژانسه‌ی یوئێن به‌رپرسیاری هه‌م ئاهه‌نگی و هاریکاری نێونه‌ته‌وه‌یی له‌بواره‌کانی خوێندن و زانست و ڕۆشنبیریدایه.
له‌وانه‌ی له گرووپه‌که‌دان و ڕه‌خنه‌یان له خاتوو خه‌تاب گرتوه په‌یمانگای قاهیره بۆ توێژینه‌وه‌کانی مافی مرۆڤ و په‌یمانگای ناسره بۆ خوێندنی ئافهرتانن.
خاتوو خه‌تاب پێشتر له نێردراوه دبلۆماسیهکاندا کاری کردوه.