Accessibility links

میسر گەشتە ئاسمانیەکانی تا کۆتای مانگی سێ ڕادەگرێت


میسر ڕایگەیاند هەموو گەشتە ئاسمانیەکان تا کۆتای ئەم مانگە ڕادەگرێت بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا،وا چاوەڕوان دەکرێت ئەو هەنگاوە زیانی سەرەکی بە پێشەسازی گەشتوگوزاری وڵاتەکە بگەیەنێت.

سەرۆک وەزیرانی وڵات موستەفا مەدبولی ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی گەشتە ئاسمانیەکان لە ڕۆژی پـێنجشەممەوە تا 31 ی مانگی سێ ڕادەگیرێن،گوتیشی ئەو هەنگاوە پێویست بوو بۆ کەمکردنەوەی تێکەڵاوبوونی بە تایبەتی لە نێو گەشتیاراندا کە هاتوچۆ بۆ ناو میسرو وڵاتانی دەرەوە دەکەن.

مەدبولی گوتیشی وا چاواڕوان دەکرێت ڕاگرتنی ئەو گەشتە ئاسمانیانە بڕی زیاتر لە2.25 پاوەندی میسری واتە 130 میلیۆن دۆلار زیان بە وڵاتەکە بگەیەنێت.

بەگوێرەی بانکی ناوەندی،پیشەسازی گەشتوگوزاری، ئابوری سەرەکی وڵاتی میسر دابین دەکات،داهاتەکەی لە نێوان ساڵانی 2018 بۆ 2019 بۆ 12.6 ملیۆن دۆلار پەرەی سەندوە بە بەراود لەگەڵ ساڵی ڕابردوو کە 10 ملیۆن دۆلار بوە.

گەشتەکان لە دوای شۆڕشی 2011 و خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ڕووسی لە ساڵی 2015 لەلایەن داعشەوە لاوازی بەخۆیەوە بینی، بەڵام نیشانەکان لەم چەند ساڵەی دواییدا دەری دەخەن کە گەشتەکان ڕوویان لە باش بوون کردووە.

بە گوێرەی دەسەڵاتدارانی وڵات جەخت لە 126 حاڵەتی تووشبو بو ڤایرۆسی کۆڕۆنا کراوەتەوە کە لە نێویاندا کەسانی بیانی هەن، لەگەڵ گیان لەدەستدانی دوو کەس بە ڤایرۆسەکە کە گەشتیارێکی ئەڵمانی و ژنێکی میسرین.

کاربەدەستان چەندین ڕێگەو شوێنیان گرتۆتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە وەک داخستنی قوتابخانە و زانکۆکان.

سەرۆک وەزیران داواشی لە هاوڵاتیانی میسری کرد لە ماڵەکانیاندا بمێننەوەو خۆیان بە دووربگرن لە قەرەباڵغی بازاڕەکان و گوتی دەوڵەت یەدەکی زۆری خۆراک و بەرهەمە بنەڕەتیەکانی دیکەی هەیە.

XS
SM
MD
LG