Accessibility links

میسڕ ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی ڕوسی بەرهەم دەهێنێت


سندوقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ڕوسی کە بەرپرسە لە فرۆشتنی ڤاکسینەکان بە دەرەوە وتی کۆمپانیای مینای میسڕی بۆ پیشەسازی دەرمان ڕێکەوتووە لەسەر ئەوەی ساڵانە زیاتر لە 40 ملیۆن ژەمە ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی ڕوسی بەرهەم بهێنێت.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ کۆمپانیای مینا, سندوقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ڕوسی وتی هەردوولا ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی بەزووترین کات تەکنەلۆجیای بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکە بگوازنەوە و واپێشبینی دەکرێت لە چارەکی کۆتایی ئەم ساڵدا بەرهەمهێنانەکە دەستپێبکات.

وتیشی " سندوقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ڕوسی و مینا فاڕم سەرەتا ساڵانە زیاتر لە 40 ملیۆن ژەمە ڤاکسین بەرهەم دەهێنن. بەرهەمهێنانەکە لە کارگەی مینا فاڕم دەبێت بۆ تەکنەلۆجیای زیندەزانی لە قاهیرە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG