Accessibility links

عەبدولفەتاح ئەلسیسی 97% ی دەنگەکانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بەدەستهێناوە


دەستەی نیشتمانی میسر بۆ هەڵبژاردنەکان دەڵێت عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکی وڵات توانیویەتی 97% ی دەنگەکان بباتەوە و بەمەش بۆ خولێکی دیکە سەرۆکایەتی وڵات دەگرێتەوەدەست.

لاشین ئیبراهیم سەرۆکی دەستەکە ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی گوتی 24 ملیۆن و 254 هەزار کەس لە ناوەوە و دەرەوە دەنگیان داوە، بەمەش ڕێژەی بەشداری دەبێت بە 41% ی ئەو 59 ملیۆن میسریەی مافی دەنگدانیان هەبوو.

گوتیشی لە پاش جیاکردنەوەی دەنگەکان و لادانی دەنگە هەڵەکان، سیسی تەمەن 63 ساڵ 21 ملیۆن و 835 هەزار دەنگی بردووەتەوە و لە بەرامبەردا موسا مستەفا موسا 656 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە 2.9% ی دەنگەکان.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2014 ڕێژەی بەشداری47% بوو و تیایدا سیسی توانی 96.9% ی دەنگەکان بەدەسـتبهێنێت.

XS
SM
MD
LG