Accessibility links

کوژرانی پۆلیسێک و برینداربوونی چوار کەسی دیکە لە هێرشێکدا لە نزیک دێری سەینت کاترین لە سیناء


تەلەفزیۆنی فەڕمی میسری وتی لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر هێزەکانی ئاسایش نزیک دێری سەینت کاترین لە سیناء کەسێک کوژراوە و چوار کەسی دیکە برینداربوون.

سەرچاوەکانی ئاسایش وتیان خاڵی پشکنینی تایبەت بە دێری سەینت کاترین تەقەی لێکراوە و بۆتە هۆی کوژرانی پۆلیسێک و برینداربوونی چوار کەسی دیکە. سەرچاوەکان وتیشیان تەقەکردنەکە لە شوێنێکی بەرزەوە بووە و دوو کەس لە بریندارەکان لە بارێکی خراپدان.

وتیشی تەقەکردنەکە لە ناوچەیەکی شاخاوییەوە بووە و خاڵی پشکنینەکە بەلایەنی کەمەوە 800 مەتر دوورە لە دێرەکەوە.

سەرچاوەکان رایانگەیاند کە دوای ڕووداوەکەی سیناء باری ئاسایش لە ناوچە گەشتیاریەکان و ئەو ناوچانەدا توند کراوە.

شایەنی باسە هێرشەکە دوای ئەوە دێت کە هەفتەی پێشوو دوو هێرش کرایە سەر دوو کەنیسە و لە ئەنجامدا 45 کەس گیانیان لەدەستدا و ڕێکخراوی داعشیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆی خۆی.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG