Accessibility links

سەرچاوەکان: میسڕ ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی گەشتەکان لەگەڵ قەتەڕدا دەکاتەوە


سەرچاوەکانی کەرتی فڕۆکەوانی و دەزگا فەڕمییەکانی ڕاگەیاندن ئاماژەیان بەوەدا میسڕ ڕێگەیداوە دووبارە ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ قەتەڕدا بکاتەوە و گەشتەکانی نێوان دوو وڵاتەکەدەستپێبکاتەوە.

سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی میسڕ ئەشرەف نوەیر وتی " ڕۆژی سێشەممە میسڕ بە فەڕمی کۆتایی بە قەدەغەکردنی گەشتی ئاسمانی کۆمپانیا قەتەڕییەکان دەهێنێت."

ئەم بڕیارەش دوای ڕێکەوتنی سعودیە و ئیماڕات و میسڕ و بەحرەین هات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ قەتەڕدا کە لە ساڵی 2017 دا بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر قەتەڕیان تۆمەتبار کرد و سەرجەم پەیوەندییە بازرگانی و سیاسیی و گەشتەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بڕی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG