له‌به‌ر هۆکاری مرۆیی، شەمە میسر خاڵی سنووری (ڕه‌فه‌ح)ی نێوان که‌رتی غه‌زه و میسری به‌شێوه‌یه‌کی کاتی بۆ 4 ڕۆژی داهاتوو ئاواڵا کرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر پشتڕاستی کرده‌وه " له یه‌که‌م کاتژمێری کردنه‌وه‌ی خاڵه سنووریه‌که، 4 ئوتوبس کە هەڵگری نزیکه‌ی 207 فه‌له‌ستینی بووە په‌ڕیونه‌ته‌وه. سه‌رنشینانی خوێندکاری زانکۆکانی میسر و ڕێگه‌پێدراوانی نیشتەجێبووی وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیانی و 10 نه‌خۆشی تێدابوون.
هه‌روها ڕاگهیەندراوهکه ڕوونیشی کردۆته‌وه " پرۆسه‌ی کارکردن له خاڵه سنووریه‌که به‌شێوه‌یه‌کی باش به‌ڕێوه ده‌چێت و کارئاسانی لایه‌نی میسری بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان کراوه، ڕێگا به‌هه‌ردوو دیودا کراوه‌یه و هیچ رێگریه‌ک له‌چوون له میسره‌وه بۆ که‌رتی غه‌زه نیه".
زیاتر له 10 ساڵه ئیسرائیل ئابڵووقه‌ی تووندی ئاسمانی و ده‌ریا و زه‌مینی له‌سه‌ر نزیکه‌ی ملێۆنێک فه‌له‌ستینی له‌که‌رتی غه‌زه داناوه.
هه‌روه‌ها میسر بۆچه‌ند ساڵێکه خاڵی سنووری داخستوه، به‌ڵام به‌هۆی دۆخی مرۆیییه‌وه جار‌و بار بۆ ماوەی کاتی دیکاتهوه.
خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی ڕه‌فه‌ح ته‌نها ڕێگایه بۆ ده‌ره‌وه‌ی که‌رتی غه‌زه، کە ئیسرائیل کۆنترۆڵی ناکات.