EGYPT MOSQUE
په‌رپرسانی میسر ڕایانگه‌یاند له هێرشی ڕۆژی هەینی کە بۆ سه‌ر مزگه‌وتێکی قه‌ره‌باڵغ له نیمچه دوورگه‌ی سینا کرا زیاتر له 305 که‌س کوورژاون، کە 27 منداڵیان لە لە نێودان.
نوسینگه‌ی دادوه‌ری گشتی ڕایگه‌یاند له‌شارۆچکه‌ی (بئر ئه‌لعه‌بد) له ڕۆژئاوای عه‌ریش گه‌وره شاری ناوچه‌که، له‌نێوان 25 بۆ 30 تووندڕه‌و مزگه‌وتی ئه‌لره‌وزه‌یان کردە ئامانج.
چه‌کداره‌کان به ئۆتۆمپبێلی چێب گه‌شتوونه‌ته مزگه‌وته‌که‌و ته‌قینه‌وه‌یان کردوه و پاشان چوونه‌ته ناو مزگه‌وته‌که و ده‌ستڕێژیان له‌خه‌ڵکی کردوه که ویستویانه خۆیان دەرباز بکەن. هه‌روه‌ها چه‌کداران بۆڕێگه‌گرتن له‌هه‌ڵاتنی خه‌ڵکی به‌ئوتومبێله سوتاوه‌کان ده‌رگای مزگه‌وته‌که‌یان بەربەست کرد.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵین له‌وده‌مه‌ی کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه خه‌ریکه‌ی گواستنه‌وه‌ی برینداران بوون چه‌کداران ته‌قه‌یان له ئۆمبوڵانس کرد.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی بڵاویان کرده‌وه 128 که‌س بریندابوون.
ئامانجی هێرشەکە مزگه‌وتێک بووه په‌یڕه‌وانی ڕێبازی سۆفی سه‌ردانی ده‌که‌ن، که ڕێبازێکی ئاینی‌یه له‌ئیسلامدا.
هیج گرووپێک ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسیارێتی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاند، به‌ڵام له‌وه‌تای ساڵی 2013ه‌وه لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ناوچه‌که هێرش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ڕاپۆرته‌کانی هه‌واڵ بڵاویان کرده‌وه دوای هێرشه‌که بۆسه‌ر مزگه‌وته‌که، فڕۆکه‌ی جه‌نگی میسر هێرشیان بۆ سه‌ر تیرۆرستان له سینا بردوه.
سه‌رۆکی میسر ئه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی به‌ڵێنی‌دا "هێرشبه‌ران له‌سزا ده‌ربازیان نابێت"، به‌ڵام ڕوونی نه‌کردوه چ هه‌نگاوێک ده‌گیرێته‌به‌ر.
سه‌رۆکی وڵایەتە یەکگرتوه‌کانی ئه‌مریکا دانۆڵد ترامپ له‌سه‌ر ئه‌و توندوتیژیه کاردانه‌وه‌ی هه‌بوو، و به‌هێرشی قێزه‌وه‌نی تیرۆرستان بۆ سه‌ر که‌سانی بێ‌تاوان و بێ چەکی ناوبرد."