شه‌مه دادگایه‌کی میسر له‌دوا بڕیاریدا سزای 25 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر سه‌رۆکی له سه‌ر ده‌سه‌لات لابردراو، محه‌مه‌د مورسی دا سه‌پاند.
وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی دادوه‌ری باسیان لێوه‌کرد مورسی تومه‌تی خراوه‌ته سه‌ر که په‌یوه‌ندی سیخوری له‌گه‌ڵ وڵاتی قه‌ته‌ر هه‌بوه.
له‌دوای شۆرشی ساڵی 2011 مورسی به هه‌ڵبژاردنی دیموکراتی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشت. له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2013 له‌کودتایه‌کی سه‌ربازیدا به‌رابه‌رایه‌تی جه‌نه‌رڵ عبدوڵ فه‌تاح ئه‌لسیسی، که ئێستا سه‌رۆکی میسره، مورسی ده‌ستگیرکرا.
دوای پیادا چوونه‌وه دادگای میسر له‌دوا بڕیاریدا سزاکه‌ی له 40 ساڵه‌وه بۆ 25 ساڵ که‌مکرده‌وه.
هه‌روه‌ها مورسی تۆمه‌تباره به‌کوشتنی خۆپیشانده‌ران له‌کاتی خۆپیشاندانه‌کاندا و له‌سه‌ر ئه‌وه 20 ساڵ سزای به‌ندی بۆ دراوه.
له‌وه‌تای ڕووخانی ده‌سه‌ڵای مورسی ده‌سه‌ڵاتی سیسی لایه‌نگرانی ئیخوان مسلمین ده‌ستگیرده‌کات و تائێستا به‌هه‌زاران زیندانی کراون و سه‌دان سزای له‌سێداره‌یان بۆ ده‌رچوو و جێبه‌جێکراوه.