لەشکری میسری دەڵیت دوای ئەوەی ژمارەیەک لە ئوتومبیل ههڵگری چهند تاوانکار بۆ ئەوەی لە خاکی لیبیاوە دزە بکەنە نێو میسرەوە ، فرۆکە جەنگیەکانی میسری 15 ئوتومبیلی پڕ چەک و تەقەمهنی سهر ماشینهکان کردە ئامانج و تێکیان شکاندن.
لەشکری میسری لە راگەیهندراوێکی شهمهدا دەڵێت فرۆکە جەنگیەکانمان بە درێژایی 24 کاتژمێری رابردوو چاودێری جوڵە و چالاکی ئەو ئوتوبیلانەی کردبوو ، بەڵام نەیگوت کە لە چ ناوچەیەکدا ئەو ئوتومبیلانەیان کردوەتە ئامانج واتا ئایا لە نێو خاکی مسریدا بوون یان لە لیبیادا.
ئەوەی جێی ئاماژەیە ئەو سنورە بیابانیە پڕ لە دەرچانەی میسری بوونەتە سەرچاوەی نیگەرانی زۆر بۆ دەسەڵاتدارانی میسری و دەڵێن ملیتانانی ئیسلامی و قاچاخچیان ئەو دەرچە سنوریانە وەک رێگەی هاتنە نێو خاکی میسرەوە بەکار دێنن. هاوکات دەشڵین ئەو ملیتانانەی لەم مانگانەی دوایدا زنجیرەیەک هێرشی خۆکوژیان کردە سەر هاوڵاتیانی مەسیحی لە میسر، ئەو چەکدارانە لەلایەن توندڕەوان لە لیبیا مەشق و راهێنانیان پێکرابوون هەروەها پشتیوانیش کرابوون.