Accessibility links

ئه‌فسه‌رێکی پولیس له‌ قاهیره‌ ده‌کوژرێت


گرووپێکی میلیتانتی نهێنی له مێسر که گۆمان ده‌کرێت په‌یوه‌ندی به ڕێکخراوه‌ی داخراوی ئێخوان هه‌بێت ده‌ڵێت به‌رپرسیاری کۆشتنی ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس له شاری قاهیره‌یه که له ئۆتوموبیل ڕا ته‌قه‌ی لێکرا و کۆژرا.

وه‌زاره‌تی نێوخۆی میسر له به‌یاننامێکدا ڕایگه‌یاندوه کاپیتان ئێبراهیم ئه‌زیزی ڕۆژی هه‌ینی کاتێک به‌ره‌و مزگه‌وت ده‌چوو که‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی هێرشبه‌ران. ئه‌م هێرشه له ناوچه‌ی دێڵتای نیل له پارێزگای قاڵیبویا ڕوویدا که به‌شێکه له قاهێره‌ی گه‌وره.

گرووپی میلیتانتی حاس له به‌یاننامێکدا که له‌ تۆری فه‌رمی خۆیدا له ئینتێرنێت بڵاوی کردوه‌ته‌وه ده‌ڵێت کاپیتان ئه‌زیز یه‌ک له ئه‌ندامانی سیسته‌می ئاسایشی نیشتمانی بوه که له خزمه‌تی گۆشار و ستمکاری حاکمدایه.

ئه‌م گرووپه به‌رپرسیاری چه‌ند هێرشی پێشووشه و له وانه ته‌قینه‌وه‌که‌ی مانگی پێشوو له په‌راوێزی شاری کۆنی "مادی" که بوه هۆی کۆشتنی پۆلیسێک و بریندار بوونی 4 پۆلیسی تر. ئه‌م گرووپه ده‌ڵێت ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایش ئامانجگه‌لێکی ڕه‌وان و ده‌یان پێکن.

XS
SM
MD
LG