Accessibility links

میسڕ دەڵیت پابەند دەبێت بە لیستی داواکارییەکانیانەوە


میسڕ ڕایگەیاند پابەند دەبێت بەو لیستی داواکارییانەوە کە لەگەڵ سعودیە و ئیمارات و بەحرەیندا پێشکەشی قەتەڕیان کردووە وەکو مەرجێک بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ قەتەڕ و هەروەها لابردنی سزاکانی سەر قەتەڕ

ئەمەش لەمیانەی چاوپێکەوتنی بەرپرسانی میسڕی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کوەیت شێخ سەباح خالید حەمەددا بوو ، پێش ئەوەی وەزیری دەرەوەی قەتەڕ چاوی بە سەرۆکی میسر عەبدول فەتاح سیسی بکەوێت لەگەڵ هاوتا میسڕییەکەی سامح شوکریدا کۆبۆوە.

شایەنی باسە چوار وڵاتەکە مانگی ڕابردوو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و سزای ئابووری و بازرگانیان بەسەردا سەپاند بە تۆمەتی ئەوەی قەتەڕ پشتیوانی لە تیرۆر دەکات و قەتەڕیش هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

قەتەڕ لیستی داواکارییەکانی چوار وڵاتەکەی ڕەت کردەوە و بە پێشێلکردنی مافەکانی ناودێری کرد. لە داواکارییەکاندا هاتووە دەڵێت دەبێت قەتەڕ واز لە پشتیوانیکردنی گروپە تیرۆریستییەکان بهێنێت و هەروەها کەناڵی ئەل جەزیرە و بنکە سەربازییەکەی تورکیا لە قەتەڕ دابخات و پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ ئێراندا کەم بکاتەوە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی ناکۆکییەکانەوە کوەیت ڕۆڵی نێوەندگیری بینیوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بەڵام هەتاکوو ئێستا هەوڵەکانی کوەیت هیچ بەرهەمێکی نەبووە هەتاکوو شایەنی باس کردن بێت.

وەزارەتی دەرەوەی میسڕ لە بەیاننامەیەکا ڕایگەیاند شوکری بە شێخ سەباحی وتووە " میسڕ پابەند دەبێت بە لیستی داواکارییەکانیانەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG