Accessibility links

میسر دەڵیت دوای هێرش بۆ سەر مەسیحییەکان ١٩ ملیتان دەکوژێت


ڕێ و ڕەسمی ناشتنی ئەو مەسیحیانەی رۆژی هەینی لە مینیای میسر کورژان
ڕێ و ڕەسمی ناشتنی ئەو مەسیحیانەی رۆژی هەینی لە مینیای میسر کورژان

ئەم هیرشە لە دەمێکدا دێت کە سەرۆک کۆماری میسر دەیەوێت لە بەرامبەر توڕەیی مەسیحییەکان سەبارەت بە ئەو هێرشانەی بۆ سەریان دەکرێت بە خێرایی هەنگاو دەنێت.

بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتێرز یەکشەمە وەزارەتی نێوخۆیی میسر دەڵێت هێزەکانی ئاسایش ١٩ ملیتانی ئیسلامیان کوشتوە کە باوەڕدەکرێت سەر بە شانەیەک بن ئەوەی بەرپرسیاری هێرش بە سەر مەسیحییەکان لە هەریمی مینیا لە ناوەندی میسر بوو کە تێیدا حەوت کەس گیانیان لە دەستدا.

وەزارەتی نێوخۆ گوتی هێزەکانی میسر ئەو ملیتانەیان لە ئەو ماوەیەدا کوشت کە لە ناوچەیەکی شاخاوی بە دوایان دا دەگەڕان.

لێدوانەکە نەیگوت کە شەڕەکە کەی دەستی پێکرد، هەروەها هیچ ئاماژەیەکی بە زیانی گیانی هێزەکانی ئاسایش نەکرد.

دەولەتی ئیسلامی بەرپرسیاری هێرشی هەینی لە مینیا گرتە ئەستۆ کاتێک چەکداران هێرشیان بۆ سەر سێ ئوتوبوس برد ئەوانەی دەیانەوێت سەردانی ناوەندی سامۆیل بۆ نزاکردن بکەن کە ٢٦٠ کیلومتری باشوری قاهیرە هەڵکەوتوە. لە نیو کوژراوەکان شەش ئەندامی یەک بنەماڵە دەبینرا.

XS
SM
MD
LG