Accessibility links

داواکاری گشتی میسر کەیسی 555 تاوانباری سەر بە داعشی وڵاتەکەی ڕەوانەی دادگای لەشکری دەکات


کاربەدەسـتێکی دادوەری میسر دەڵێت داواکاری گشتی وڵاتەکەیان کەیسی 555 تاوانبار ڕەوانەی دادگای لەشکری کردووە بە گومانی ئەندامێتی لە گروپی ویلایەتی سینای سەر بە داعش لە وڵاتەکەیاندا.

کاربەدەستەکە گوتی نەبیل سادق ئەمڕۆ سێشەممە ئەم 555 کەسەی تۆمەتبارکردووە بە پـێکهێنانی 43 خانەی تێرۆرستی سەر بە گروپی ویلایەتی سینا و هەروەها ئەنجامدانی 63 کردەوەی تێرۆرستی، لەوانە تاوانی کوشتن و هەوڵی کوشتنی ئەندامانی هێزەکانی ئاسایش لە پارێزگای باکوری سینا.

گوتیشی تەنیا 216 کەس لەو تاوانبارانە دەستگیرکراون، بۆیە پـرۆسەی دادگایی‌کردنی 339 تاوانبارەکەی دیکە بەبێ ئامادەبوونیان بەڕێوەدەچێت.

لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو دەزگای دادوەری میسر چەندان کەیسی پەیوەست بە تێرۆرزمی ڕەوانەی دادگا لەشکریـیەکانی کردووە. مانگی چواری ڕابردوو دادگایەکی لەشکری سزای لەسێدارەدانی بۆ 36 تاوانبار دەرکرد بە تاوانی تەقاندنەوەی بۆمب لە کڵێساکانی وڵاتەکەدا.

XS
SM
MD
LG