Accessibility links

دادگایه‌کی میسر بڕیاری له‌ سێداره‌دانی 28 که‌سی ده‌رکرد


دادگایه‌کی میسر بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆسه‌ر 28 که‌س ده‌رکرد، که‌ له‌ کووشتنی جێگری دادوه‌ری گشتی وڵات له‌ ساڵی 2015دا ده‌ستیان هه‌بووه‌.

بڕیاره‌کانی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ دوای پرسی بیروڕا هات له‌گه‌ڵ موفتی گشتی میسردا، که‌ باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی ئاینیه‌ له‌و وڵاته‌ ده‌رباره‌ی سزا سه‌ره‌تایه‌کانی له‌سێداره‌دان ئه‌وه‌ی له‌مانگی 6ی ڕابردوودا ده‌رچوون. ئه‌م پرسکردنه‌ کارێکی فه‌رمیه‌ که‌ دادگاکانی میسر له‌سزای له‌سێداره‌داندا په‌یڕه‌وی ده‌کات.

ئه‌گه‌ری پیاداچوونه‌وه‌ به‌ سه‌ر بڕیاره‌کانی دادگادا هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها دادگا چه‌ند سزایه‌کی دیکه‌ی جۆراوجۆری ده‌رکرد بۆ کۆمه‌ڵێک به‌‌ درێژایی ته‌مه‌نیان زیندانی ده‌کرێن. له‌نیو 67 توومه‌تباردا 15 ده‌ستگیر نه‌کراون.

دوای له سه‌ر ‌ده‌سه‌ڵات لادانی سه‌رۆکی ئیسلامی پێشوو محه‌مه‌د مورسی له‌ساڵی 2013دا که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی دێمۆکڕاکراتیانه‌ گه‌یشته‌‌‌ ده‌سه‌ڵات له‌میسر و دواتر زیندانی کرا، هشام به‌ره‌کات گه‌وره‌ به‌رپرسی حکومه‌ت به‌ده‌ستی چه‌کدارانی ئیسلامی کووژرا.

XS
SM
MD
LG