دادگایه‌کی پێڕاگه‌یشتن به تاوان له میسر به شێوه‌یه‌کی به‌رایی سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر 8 که‌سدا سه‌پاند که به‌کوشتن له‌هیرشێکدا بۆ سه‌ر ناوه‌ندی پۆلیس له گه‌ڕه‌کێکی قاهیره‌ی پایته‌خت له‌ساڵی 2013دا تاوانبارن.
ئه‌مرۆ شه‌مه بریاره‌که ڕه‌وانه‌ی موفتی میسر کرا که ده‌سه‌ڵاتی ئاینی باڵای له‌و وڵاته هه‌یه. به‌ڵام بڕیاری کۆتایی له ما‌نگی 11ی داهاتوودا له‌م پرسه‌دا ده‌درێت که 68 که‌س تێیدا تۆمه‌تباران.
له‌وهێرشه‌ی ، که له‌ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک 6 ئه‌فسه‌ری پۆلیسی کوژران، دوای ئه‌وه دێت که هێزه‌کانی ئاسایش له ما‌نگی 8ی ساڵی2013دا دوای دوو خۆپێشاندان به شێوه‌یه‌ی مانگرتن له لایه‌ن لایه‌نگرانی سه‌رۆکی ئیسلامی پێشوو محه‌مه‌د مورسی ئه‌نجامیان دا و به‌لانی که‌مه‌وه له‌ئاکامی پێکدادان 600 له‌لایه‌نگرانی مورسی له‌و ڕۆژه‌دا کوژران.