به سه‌دان مه‌سیحی و که‌سـانی تری عێراقی ئاماده‌ی پـرسه‌ی دوو قه‌شه و به ده‌یان که‌سی تر بوون، ئه‌وانه‌ی له ئاکامی هێرشێـکی سه‌ر کڵێسه‌یه‌کی به‌غدای پایته‌خت له 31 ی مانگی ده‌ی ڕابردوودا گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
ڕێـکخراوی په‌یوه‌ندیدار به تۆڕی ئه‌لقاعیده‌وه ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق به‌رپـرسیارێتی ئه‌م هێرشه‌یان گرته ئه‌ستۆ. له‌م هێرشه‌دا میلیتانه‌کان په‌لاماری کڵێسه‌یه‌کی کاثۆلیکی سریانیان دا له ده‌مێـکدا خه‌ڵـکان له نوێژکردندابوون. پاشان میلیتانه‌کان ته‌قه‌یان له هه‌ندێ ئاماده‌بووی ئه‌و کڵێسه‌یه کردبوو و هه‌ندێکی تریشیان به بارمته گرت. له ئاکامی ئه‌م هێرشه به لای که‌م 39 ئه‌ندامی ئه‌و کڵێسه‌یه و ژماره‌یه‌ک پـۆلیسی پاسه‌وانی ئه‌و جێگه‌یه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م توندوتیژیـیه گه‌وره‌یه کوژران و چه‌ندان ئه‌ندامی تری ئه‌و کڵێسه‌یه‌ش برینداربوون. پاشان له ئۆپه‌راسیۆنێـکی ڕزگاکردندا که به توند‌و تیژی کۆتایی هات، هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق توانیان ژیانی پـتر له نیوه‌ی ئاماده‌بووی ئه‌و کڵێسه‌یه ڕزگاربکه‌ن. سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی نوری ئه‌لمالیکی و ڕابه‌رانی تری سیاسی و ئاینی عێراق به ئاشـکرا ئه‌م هێرشه‌یان سه‌رزه‌نشتکرد.
هێرشی سه‌ر کڵێسه‌ی سه‌یده‌ت ئه‌لنه‌جات یه‌کێـک بوو له خوێناوی‌ترین هێرشی سه‌ر مه‌سیحیـیه سه‌رگه‌ردانه‌کانی عێراق له‌وه‌تای سـاڵی 2003 وه، کاتێـک توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کان ده‌سـتیان به هێرشکردنه سه‌ر مه‌سیحیـیه‌کان کردبوو له زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه و هه‌وڵی کوشـتنیاندا. له‌و سه‌رده‌مه‌وه به هه‌زاران مه‌سیحی عێراقیان به‌جێهێشـتووه که له‌وه‌تای سه‌ده‌ی یه‌که‌وه تیایدا ژیابوون. له دواترین په‌یامی سه‌ر تۆڕی ئنته‌رنێتدا، تۆڕی ئه‌لقاعیده‌ی عێراق ڕایگه‌یاند که هێرشه‌کان بۆ سه‌ر مه‌سیحیـیه‌کان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پی جه‌ی کراولی هێرشی تێرۆریسـتانی بۆ سه‌ر ئه‌و کڵێسه‌یه سه‌رزه‌نشتکرد:
" ئێمه غه‌مباری ئه‌وانه‌ین که گیانیان له‌ده‌سـتدا و سه‌ره‌خۆشیش له هاوڕێ و که‌سوکاری قوربانیان ده‌که‌ین. ئه‌و ڕووداوه‌ی که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه قه‌وما به تایبه‌تی ڕووداوێـکی قێزه‌وێنه‌ر بوو، چونکه تیایدا هێرش کرایه سه‌ر شوێنێـکی په‌رسـتیاری."
به‌ڵام مه‌سیحیـیه‌کان به ته‌نها نه‌بوون به ئامانجی هێرشه و توندوتیژاویـیه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی عێراق. له هه‌مان ڕۆژی سـازدانی پـرسه‌ی مه‌سیحیـیه کوژراوه‌کاندا له ده‌رئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه که پـێده‌چێت ڕێـکخراوبووبن له‌و ناوچانه‌ی به‌غدا ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی دانیشـتوانی شیعه‌ن به ده‌یان که‌س کوژران و به سه‌دان که‌سی تریش برینداربوون.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی ڕۆبه‌رت گێبس ئاماژه‌ی به‌وه دا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به ته‌واوه‌تی ئاگاداره که زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵـکانی عێراق له هه‌موو توێژه‌کان توندوتیژی ڕه‌تده‌که‌نه‌وه و ئێمه‌ش پـشـتگیریان ده‌که‌ین له ده‌مێـکدا هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆر و پاراسـتنی خه‌ڵـکانی عێراق و ئه‌مه‌ریکا.