له پـێناو تێـکشـکاندن و له‌ناوبردنی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری سوریا که‌وا 4 مانگه درێژه‌ی کێشاوه و به‌ر له ده‌سـپـێـکی مانگی ڕه‌مه‌زان و ڕۆژێـک پـێش له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه پـیرۆزه، هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا ده‌سـتیان به هێرشێـکی به‌رفراونکرد بۆ سه‌ر شـاره‌کانی ده‌رعا و دێر ئه‌لزور و حه‌ما. ئه‌و کاره‌ی که حکومه‌تی سوریا نه‌یتوانی ئه‌نجامی بدات له ڕێگه‌ی زنجیره‌یه‌ک چاکسـازی لاواز که زۆربه‌یان هه‌ر ڕواڵه‌ت و ڕووکه‌ش بوون حکومه‌ت ئومێدواربوو به زه‌بری هێز و شێوازی دڕندانه ئه‌نجامی بده‌ن له پـێناو ده‌مکوتکردنی خۆپـیشـانده‌راندا له میانه‌ی ئه‌م مانگه پـیرۆزه‌ی ئیسلامدا که تیایدا لایه‌نی ڕووحی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه و بێ گه‌ردی و گیان فیدایی و په‌رسـتیارێتی تیادا په‌یڕه‌وی ده‌کرێت.
زۆر که‌س له سوریادا له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بوون که حکومه‌ت هه‌وڵی هێرشـکردنه سه‌ر شـاری حه‌ما بدات، ئه‌و شـاره‌ی که بریتیـیه له سمبوڵێـکی مێژوویی له ڕووی دڕنده‌یه‌تی ڕژێمی سوریاوه، چونکه نزیکه‌ی 30 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر حافز ئه‌لئه‌سه‌دی باوکی سه‌رۆکی ئێسـتای سوریا فه‌رمانی سه‌رکوتکردنی خه‌ڵـکی له شـاری حه‌ما ده‌رکرد، ده‌رئه‌نجامه‌که‌شی به کۆمه‌ڵ کوشـتنی پـتر له 20 هه‌زار له دانیشـتووی ئه‌و شـاره‌ی لێـکه‌وته‌وه.
له سـاڵی 1982 دا دانیشـتوانی حه‌ما له دژی ڕژێمێـک ڕاپه‌ڕین که له سایه‌دا له ناو حکومه‌تدا زۆر پـشـتگوێ خرابوون. چوار مانگیش له‌مه‌وبه‌ر خه‌ڵـکی سوریا له دژی هه‌مان ڕه‌وش ڕاپه‌ڕین و داوای حکومه‌تێـکی نوێنه‌رایه‌تی و هه‌ڵبژێراوی دیموکراسـیان کرد. حکومه‌تێـک که کۆتایی به دیارده‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندوی گه‌نده‌ڵی و بێ دادی و ڕه‌وشی هه‌ژاری له سـایه‌ی سـیسـتمی هه‌نووکه‌یی‌یه‌وه بهێنێت.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت "زۆر بێزارم له کرده‌وه‌کانی حکومه‌تی سوریا سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی زه‌بری توندوتیژانه و دڕندانه له دژی هاوڵاتیانی خۆی." ده‌شڵێت هه‌واڵ و ڕاپـۆرته‌کانی شـاری حه‌ما ترسـناکن و ڕووخسـاری ڕاسته‌قینه‌ی ڕژێمی سوریا ده‌رده‌خه‌ن.
سه‌رۆک باراک ئۆباما ده‌ڵێت سه‌رله‌نوێ سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ئه‌وه‌ی ده‌رخست که به ته‌واوه‌تی بێ توانایه و ئاره‌زووشی نیـیه به‌رسڤی داواکاریـیه شه‌رعیـیه‌کانی خه‌ڵـکی سوریا بداته‌وه.
به‌کارهێنانی ئه‌شـکه‌نجه و گه‌نده‌ڵی و تیرۆر سه‌رۆک ئه‌سه‌د ده‌خاته ڕووی چه‌وتی مێژووه‌وه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵـکانی خۆی. له ڕێگه‌ی گرتنه‌به‌ری کرده‌وه‌کانی خۆیه‌وه به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د مسۆگه‌ری کرد که خۆی و ڕژێمه‌که‌ی دبنه ڕابردوو و نه‌به‌ردی و ئازایه‌تی خه‌ڵـکانی سوریاش، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام و بانه‌کان خۆپـیشـاندانیان سـازداوه چاره‌نووسی سوریا دیاریده‌کات. سوریا ده‌بێت به جێـگه‌یه‌کی باشتر کاتێـک گۆڕانکاری دیموکراسی به‌ره‌و پـێش ده‌ڕوات بڕیاره له‌م ڕۆژانه‌ی ئاینده‌دا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا درێژه به په‌ره‌سه‌ندنی گوشـاره‌کانی له دژی ڕژێمی سوریا بدات و پـێـکڕاش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ی سه‌رانسه‌ری جیهاندا هاوکاری بکات بۆ گۆشه‌گیرکردن و که‌نارخسـتنی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د و دابینکردنی پـشـتیوانی بۆ خه‌ڵـکانی سوریا.