هێشتا سه‌ره‌تای ساڵی 2011 ، به‌ڵام که‌س ئه‌وه نازانێت له ژماره‌ی ئه‌و ئێرانیانه‌ی که تا ئێستا له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا له لایه‌ن حکومه‌ته‌که‌یانه‌وه له سێداره دراون. کامپه‌ینی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران ICHRI ڕاده‌گه‌یه‌نێت که هه‌ر له مانگی یه‌که‌وه به‌لای که‌م 47 زیندانی له‌سێداره دراون.
له 15 ژانوێی ساڵی 2011 زیندانیه‌کی ڕامیاری کوردی ئێران که به حوسه‌ین خزری ناسراوه له زیندانی ئورومیه له سێداره دراوه. ئه‌و به موحاربه و یاخود دژایه‌تی خودا تاوانبارکراوه و گوایه به تاوانی دژ به ئاسایشی نیشتیمانی. خزری نکۆڵی له هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی کردووه که به دژی بوونه و گوتویه گوایه ئه‌و زۆر ئه‌شکه‌نجه دراوه. ئارۆن رۆدس وته‌بێژی ڕێکخراوه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ ICHRI وتی، له سێداره‌دانی چالاکێکی کورد به بێ دادگاییکردنێکی ڕه‌وا و پاشان ئازاردان، زۆرتر وا ده‌رده‌که‌وێت به شێوه‌یه‌کی سیستماتیك و به مه‌به‌ستی پرۆسه‌یه‌کی ڕامیاری بێت. له مانگی پینجی ڕابردوو ، چوار زیندانی ڕامیاری کوردی ئێران له نێوانیان مامۆستای خوێندگاه فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و چالاکی مافه که‌لتوریـیه‌کانی کوردی شیرین عه‌له‌م هولی له زیندانی ئه‌ڤین له سێداره‌دران.
ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ به نگه‌رانیه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌کات که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه پاش هه‌ڵبژاردنه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ساڵی 2009 دا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی به ئاشکرا بۆ چاو‌ترساندنی به‌رهه‌ڵستان، به له سێداره‌دانیان هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن.
له مانگی 12 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بریارێکی په‌سه‌ند کرد بۆ شه‌رمه‌زارکردنی پـێشێلیـیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران. له نێوان شتی تردا ، بڕیاره‌که ئاماژه به پتربوونێکی به‌رچاوی کرد له بڕیاره‌کانی سزای مردن. به تایبه‌تی پاش نا ئارامیـیه‌کانی پاش هه‌ڵبژاردن له ساڵی 2009 ، وه سه‌پاندنی سزای مردن به تایبه‌تی بۆ تاوانی موحاره‌به به نیگه‌ران ناو بردووه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ چاودێرانی مافه‌کانی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، له باره‌ی ئه‌و له سێداره‌دانانه‌ی که له ئێران‌دا پاش پرۆسه‌یه‌کی دادگاییکردندا که ڕه‌وا و ڕوونما نییه ئه‌نجام ده‌درێن نیگه‌رانه و له حکومه‌تی ئێرانی داوا ده‌کات ڕێز له هه‌ره مافه بنچینه‌یـیه‌کانی مرۆڤی ئێرانی‌دا بگرێت.