Accessibility links

ئایکیا داوا ده‌کات له مێرمنداڵان شه‌وان له دووکانه‌کانی نه‌خه‌ون


کۆمپاینای ئایکیا که به‌رهه‌م هێنه‌ری که‌ل و په‌لی ناوماڵه و ئه‌م که‌ل و په‌له‌ش له ۴۰۰ دووکانی خۆی له ۵۰ وڵاتی جیهان ده‌فرۆشێت به فه‌رمی داوا له مێرمنداڵان ده‌کات که شه‌وان له دووکانه‌کانی نه‌خه‌ون و به‌م کرده‌وه نایاسییه کۆتایی بێنن.

له سالی ۲۰۱۶وه تا ئێستا ۱۰ هه‌واڵ سه‌باره‌ت به‌ خه‌وتن و مانه‌وه‌ی نایاسایی له دووکانه‌کانی ئه‌م کۆمپانیا له وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا، کانادا، بریتانیا، به‌لژیک، هۆله‌ند، ژاپۆن، ئۆسترالیا و پوله‌ندیا بڵاو بوه‌ته‌وه.

ئایكیا
ئایكیا

مانه‌وه له نێو دووکانه‌کانی ئایکیا دوای ئه‌وه بۆ به یه‌ک له خۆلیاکانی ئه‌و مێرمنداڵانه‌ی له‌ وڵاته پێشکه‌وتوه‌کان ده‌ژین که دو مێرمنداڵ له مانه‌وه‌ی به دزیانه‌وه له یه‌ک له دووکانه‌کانی ئه‌م کۆمپانیا ویدیویان گرت و له‌ سه‌ر یووتیوب بڵاویان کرده‌وه.

له‌و گرته ویدیوییه‌دا که تا ئێستا زیاتر له ۱ ملیون و ۷۰۰ هه‌زار که‌ره‌ت بینراوه ده‌بینین که ‌ئه‌م دو مێرمنداڵه له سه‌ره‌تادا خۆیان له یه‌ک له گه‌نجه‌کانی جڵ ده‌شارنه‌وه و دوای داخرانی دووکانه‌که دێنه ده‌ره‌وه‌و ده‌ست ده‌که‌ن به هه‌ڵخه‌و داخه له‌سه‌ر ته‌ختی نووستنه‌کان.

دوای هه‌ندێک کایه کردن، ئه‌م دوو کچوڵه ته‌مه‌ن ۱۴ ساله دیسان چه‌ند کاتژمێر خۆیان له گه‌نجه‌یێکی جل حه‌شار ده‌ده‌ن تا دووکانه‌که بکرێته‌وه و دواتریش بێ کێشه دێنه ده‌ره‌وه.

ئایكیا
ئایكیا

کۆمپانیای ئایکیا به گشتی به هۆی ته‌مه‌نی که‌می ئه‌م مێرمنداڵانه ناکه‌وێته دوای سکاڵای یاسایی، به‌ڵام جار جاریش به‌رپرسانی خوجێی ئه‌م دووکانانه مێرمنداڵان ده‌ده‌نه ده‌ستی پۆلیس.

بۆ وێنه، وه‌ک میدیاکانی سوید ڕاپۆرتیان کرد دوو کچوڵه‌ی سویدی ته‌مه‌ن ۱۵ ساله که مانگی ۱۰ی ئه‌مساڵ چووبوونه دووکانیکی ئایکیا له شاری ماڵمۆی سوید و دواتریش له ترسی ئاژیره‌کانی دووکانه‌که نه‌یان وێرابوو تا به‌یانی له گه‌نجه‌ی قاب و که‌وچکه‌کان بێنه ده‌ره‌وه دوای ئه‌وه له لایه‌ن کارمه‌ندانی دووکانه‌که دۆزرایه‌نه‌وه به تۆمه‌تی مانه‌وه‌ی نایاسایی له‌و دووکانه ته‌سلیمی پۆلیس کران.

XS
SM
MD
LG