Accessibility links

ئۆگاندا لە بەردەم مەترسی ڤایرۆسی ئیبۆلادا


کاربەدەستێکی باڵای تەندروستی لە ئۆگاندا ڕایگەیاند " بارودۆخی نەخۆشی ئیبۆلا لە کۆنگۆی دراوسێ بەباشی مامەڵەی لەگەڵدا کراوە" پاش ئەوەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا لەوێ هێشتا نەگەیشتۆتە ئاستێک کە مەترسی بێت بۆ سەر جیهان.

بەڵام بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری تەندروستی ئۆگاندا، هێنری موبێسا بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتدی گوتووە بەهۆی ئەوەی هەفتانە نزیکەی 10 هەزار کۆنگۆیی دەچنە ناو ئۆگانداوە، مەترسییەکی گەورەیان لەسەر وڵاتەکە دروست کردووە.

گوتوشیە خاڵە سنورییە نافەرمییەکانیش مەترسییەکی زیاتریان لەسەر تەندروستی وڵاتەکە دروست کردووە.

ڤایرۆسی ئیبۆلا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ نزیکەی 107 کەسی کوشتووە.

موبێسا دەڵێت 222 حاڵەتی گومانلێکراو لە ئۆگاندا هەیەو جیاکراونەتەوە بەڵام هێشتا هیچ کام لەوانە لە پشکنینەکاندا پشتڕاست نەکراوەتەوە. دەڵێت کاتێک گەشتیارانیش لە کۆنگۆوە دێن پشکنینی بەرزی پلەی گەرمی لەشیان بۆ دەکرێت.

XS
SM
MD
LG