Accessibility links

یونیسێف: ئامادەی ڕاگواستنی ٥٠ هەزار لە خەڵکی غوتەی خۆرهەڵاتین


سندوقی یارمەتی بە منداڵان سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، یونیسێف، دەڵێت بۆ گوازتنەوەی ٥٠ هەزار کەس لە خەڵکی غوتەی خۆرهەڵات لە دەرووبەری دمشق، هەندێک ڕێگای پێش بینی کردوون.

بە گوێرەی ڕۆێتێرز، ئەو بابەتە لە لایەن گوتەبێژێکی یونیسێف رۆژی هەینی لە ژنێڤ گوترا.

ماریکسی مرکادۆ گوتی یونیسێف ماوەیە کە لە سەر ئەو بابەتە کاری کردووە بۆ ئەوەی ئامادەگی بۆ گوازتنەوەی ئەو خەڵکە لە غوتەی خۆرهەڵاتی را هەبێت.

ئەو بەشە لە سوریا لە ماوەی شەڕی نێوخۆی سوریا کەوتە دەست هێزەکانی ئوپوزسیۆنی بەشار ئەسەد، بەڵام حکومەتی سوریا و هاوپەیمانانی چەند حەوتویە کە لە ئاکامی هێرشی توند لە هەوڵ دان ئەو هەریمە بگرن.

XS
SM
MD
LG