Accessibility links

هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا ئاگربەستەکەی حکومەتەکەی تەڕابلس ڕەت دەکەنەوە


هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا ( سوپای نیشتیمانی لیبیا ) ڕاگەیاندنەکەی حکومەتی تەڕابلسیان بۆ ئاگربەست ڕەت کردەوە و بە " ڕیکلامێکی ڕاگەیاندن " ناودێرییان کرد.

وتەبێژی سوپای نیشتیمانی لیبیا ئەحمەد مسماری وتی سوپای نیشتیمانی لیبیا ئامادەیە وەڵامی هەر هێرشێک بداتەوە لە دەوروبەری شاری سەرت و جەفرەی باشووری وڵاتەکە.

ئەم لێدوانەی مسماری یەکەمین لێدوانی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیایە دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی ئاگربەست لەو وڵاتەدا ڕاگەیەندرا و داواکرا دووبارە حکومەتی وەفاقی نیشتیمانی بە ڕابەرایەتی فائیز سەڕاج لە تەڕابلس دەست بکاتەوە بە بەرهەمهێنانی نەوت.

مسماری بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەو دەستپێشخەرییەی سەڕاج واژۆی کردووە تەنها بۆ ڕیکلامی ڕاگەیاندنەکانە. ئەرکە چاودێرییەکانمان جەخت لەوە دەکەنەوە دوژمن دەیەوێت هێرش بکاتە سەر هێزەکانمان. میلیشیاکان خۆیان ئامادە دەکەن هێرش بکەنە سەر سەرت و هێزەکانمان لە جەفرە."

مسماری وتیشی ئەگەر سەڕاج ئاگربەستی دەوێت دەبوو هێزەکانی بکشێنێتەوە نەوەک بەرەو پێشەوە بەرەو " یەکەکانمان لە سەرت بیانجوڵێنێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG