Accessibility links

به‌ هۆی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ مه‌کسیک 61 که‌س مردوون


بوومه‌له‌رزه‌ی مه‌کسیک

دوای که‌وتنه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز شه‌مه‌ له‌باشووری مه‌کسیک هه‌وڵه‌کانی فریاکه‌وتن له‌ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌ که‌ بوته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی به‌لانی‌که‌مه‌وه‌ 61 که‌س.

ده‌سه‌ڵاتی شارۆچکه‌ی ئه‌واکاساکا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ژماره‌ی قوربانیان به‌رزبێته‌وه‌.

ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆکی مه‌کسیک ئنریکی بینا نی‌یتۆ گوتی بومه‌له‌رزه‌که‌ به‌هێزتره‌ له‌وه‌ی ساڵی 1985 له‌ وڵاتی‌دا و بوه‌ هۆی کوورژانی هه‌زاران که‌س. له‌گوتارێکی سه‌ر ته‌له‌فزێۆن ئێواره‌ی هه‌ینی، 3 ڕۆژ ماته‌مینی نیشتمانی ڕاگه‌یاند و گوتی "ئه‌مه‌ به‌هیزترین بومه‌له‌رزه‌یه‌ له‌ 100 ساڵی ڕابردوودا ڕووده‌دات و به‌لێنی‌دا حکومه‌ت له‌بنیاتنانه‌وه‌دا هاریکار ده‌بێت.

هه‌روه‌ها بینا نی‌یتۆ گوتی "هێزی بومه‌له‌رزه‌که‌ وێرانکار بوه‌"، سه‌رباری ئه‌مش گوتی "کاردانه‌وه‌ی مه‌کسیک گه‌وره‌تر ده‌بێت".

بومه‌له‌رزه‌که‌ به‌ پله‌ی 8.2 له‌ئۆقیانووسی ئارامدا به‌ر له‌ نیوه‌ی شه‌وی پێنج شه‌ممه‌، له‌ دوریی 100 کیلۆمه‌تر له‌ شارۆچکه‌ی تۆنالا له‌به‌رامبه‌ر که‌ناری باشووری مه‌کسیکی داوه‌. به‌پێی ئاگاهی ناوه‌ندی سونامی له‌ ئۆقیانوسی ئارامدا، بوه‌له‌رزه‌که‌ بۆته‌ هۆکاری ڕوودانی سونامی به به‌‌رزیی 1 مه‌تر، به‌ڵام هیچ ڕاپۆرتێک نه‌بوو له‌سه‌ر که‌وتنه‌وه‌ی شه‌پۆلی گه‌وره‌.

‌شاره‌ دووره‌کان له‌جێگای بوه‌له‌رزه‌که‌ وه‌ک مه‌کسیکۆ سیتی و شاری گواتیمالا هه‌ست به‌ بومه‌له‌رزه‌که‌ کراوه‌، دانیشتوانی پایته‌ختی مه‌کسیک له‌ترسی داڕمانی خانووبه‌ره‌ زۆرینه‌یان به‌جلی پیچامه‌و نووستنه‌وه‌ بۆ سه‌ر شه‌قامه‌کان هه‌ڵاتبوون.

XS
SM
MD
LG