Accessibility links

بە هۆی بوومەلەرزە لە کرماشان دەیان کەس برینداربوونە


بوومەلەرزەی ساڵی پاری کرماشان کە لە قوڵایی ١١ کیلومێتری زەوی بوو، ٥٣٠ کەس گیانیان لە دەستدا.

هاوکات لە گەڵ بڵاوبوونەوەی هەوڵی زەوی لەرزە بە توانایی ٦.٤ ریشتر لە ناوچەکانی ئوستانی کرماشان، ناوەندی بومەرزە ناسینی ئەمەریکاش سەبارەت بە بوومەلەرزەیەکی ٦.٣ پلەی ریشتر لە نزیک شاری بەغدای دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێرییەکانی نێوخۆی ئێران، بە هۆی ئەو بومەلەرزەیە کە کاتژمێر ٧ و ٢٠ خۆلەکی یەکشەمە شەو ٤ی سەرماوەز ڕوویدا، تیمەکانی هیلالی ئەحمەر بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکان و ئەگەری زیان وێکەوتن لە ناوچەکانی بوومەلەرزەلێدراو لە نزیک سەرپێلی زەهاو و قەسری شیرینیان ڕەوانەکران.

ناوەندی بوومە لەرزە ناسینی ئەمەریکا زانیاری سەبارەت بە بوومەلەرزە لە ٢٠ کیلومتری باشوری رۆژئاوای شاری سەرپێلی زەهاو لە ئوستانی کرماشان بڵاوکردەوە. گوشاری ئەو بوومەلەرزەیە ٦.٣ پلەی ریشتر لە قولاێی دە کیلومێتری زەوی ڕاپۆرت کراوە. بوومەلەرزەی ساڵی پاری کرماشان کە لە قوڵایی ١١ کیلومێتری زەوی بوو، ٥٣٠ کەس گیانیان لە دەستدا.

گوازتنەوەی بریندارەکانی بوومەلەرزە بۆ نەخۆشخانە
گوازتنەوەی بریندارەکانی بوومەلەرزە بۆ نەخۆشخانە

بەرپرسانی ئوستانەکە گوتوویانە دەیان کەس بریندار بوونە کە هەندێک لە ئەوان لە بەشی تەنگەتاوی دا چارەسەریان بۆکراوە. کارەبای بەشی زۆری ناوچەکانی سەرپێلی زەهاو، گیلانی ڕۆژئاوا و قەسری شیرین کە پچرابوونە، چاکیان کردوونەوە.

هەندێک لە وێنەکانی قەسەری شیرین نیشان دەدەن کە چەندین خانووبەرە لە ناوچەکانی گوندنشین بە تەواوی خراپ بوونە. بوومەلەرزەی یەکشەمە شەو لە عێڕاق روویدا بەڵام لەرزینەکانی تا ناوچەکانی کوردستانی ئێران درێژەی کێشا.

زەوی لەرزەی پارەکەش هەندێک ناوچەی ئوستانی کرماشان لە نێویاندا سەلاسی باوەجانی، جوانڕۆ و سەرپێکی زەهاوی تووشی زیان کرد کە دەوری ٥٣٠ کەس گیانیان لە دەست دا و هەزاران کەسیش بریندار بوون.

XS
SM
MD
LG