سەرۆکی فلیپین ڕۆدریگۆ دۆتێرتی بە هاوتا ڕوسییەکەی ڤلادیمێر پوتنی وت پێویستی بە چەکی نوێیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی داعش و چاوەڕێی پاڵپشتی ڕوسیا دەکات.
دۆتێرتی وتیشی ناچاربووە سەردانەکەی بۆ ڕوسیا بوەستێنێت و بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی چونکە لە وڵاتەکەی هێشتا شەڕ هەیە لەگەڵ ڕێکخراوی داعشدا.
پوتن وتی هیوادارە بە کەمترین زیان فلیپین کۆتایی بە ناکۆکییەکان بێنێت.
وتیشی ئەگەری ئەوە هەیە هاریکاری دارایی و سەربازی لەنێوان مۆسکۆ و مانیلادا بکرێت.
سەرچاوە / ڕۆیتەرز