Accessibility links

کۆمەڵەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەڵێت چاوەڕێی وەڵامی ڕوسیا دەکەن سەبارەت بە پێشنیارەکان بۆ دۆما


کۆمەڵەی ئۆۆزسیۆنی سوریا کە لە شاری دۆما گەمارۆ دراون لە غوتەی ڕۆژهەڵات وتیان ڕوسیا هێشتا وەڵامی ئەو پێشنیارانەی نەداوەتەوە کە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و هاوڵاتییە مەدەنییەکانیش دەگرێتەوە کە هێشتا لە ناوچەکەدا ماونەتەوە.

کۆمەڵانی ئۆپۆزسیۆن لە ناوچەکانی دیکەی غوتەی ڕۆژهەڵاتدا ڕازی بوون لەسەر ئەوەی بگوازنەوە بۆ پارێزگای ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا. دۆماش کە لە ژێر دەسەڵاتی کۆمەڵەی سوپای ئیسلامدایە، کۆتا بەشێکە لە غوتە کە هێشتا لەژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆندا مابێتەوە.

وتەبێژی سوپای ئیسلام حەمزە بێرقدار لە دۆماوە وتی " ڕوسەکان هیچ بڕیارێکیان پێشکەش نەکردووە سەبارەت بە داوای لیژنەکە بۆ گفتوگۆکردن." وتیشی واچاوەڕواندەکرا ڕۆژی چوارشەممە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت.

هەروەها حکومەتی سوریا و ڕوسیای تۆمەتبار کرد بەوەی هەوڵدەدەن گۆڕانکاری لە دانیشتوانی ناوچەکەدا بکەن و دانیشتوانەکەی ناچار بکەن ناوچەکە بەجێ بهێڵن.

وتی " بڕیاری ئێمە کە پێشکەشمان کردووە مانەوەیە. ئەمە بڕیارێک نیە لە ئاستی سوپای ئیسلامدا بە تەنها بەڵکو لە ئاستی هەموو دەزگاکان و چالاکییەکان و کەسایەتییە شۆڕشگێرەکانی دۆمادایە."

جێی ئاماژەیە لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووە هەزاران چەکداری ئۆپۆزسیۆن و خێزانەکانیان بەشەکانی دیکەی غوتەی ڕۆژهەڵاتیان بەجێ هێشتووە بەپێی ئەو مەرجانەی کە لە ڕێکەوتنەکەی نێوانیان لەگەڵ حکومەتدا لەسەری ڕێکەوتوون و ڕوسیاش نێوەندگیری لەو ڕێکەوتنەدا کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG