Accessibility links

د. ساڵح مەلا عومەر : ھەر لە ناوخۆی ئێران، ئەمریکا دەیەوێ سوپای پاسداران لە خەڵکی ئێران جیابکاتەوە


دوکتور ساڵح مه‌لا عومه‌ر
دوکتور ساڵح مه‌لا عومه‌ر

ئه‌و وه‌ک چاودێرێکی سیاسی ئەو ھۆکارانە دەخاتە روو کە وایان لە ئەمریکا کردووە، سوپای پاسداران بخاتە ناو لیستی تیرۆرەوە.

ھەر بڕیارێک ئەمریکا دژ بە ئێران دەریبکا،بەرپرسانی عێراق ناتوانن لەگەڵیدابن

بە گوته‌ی ئەم چاودێری سیاسییە بڕیارەکە چەندان ھۆکاری ھەن یەکێکیان: ئەمریکا دەیەوێ ژمارەی ئەو ھێزەی ئێران لەناو رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت لە سوریا و عێراق و یەمەن و لوبنان کەمتر بکاتەوە. دووەمیش: ئەمریکا لە دوای ھاتنە دەرەوەی لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا، دەیەوێ گوشارەکانی خۆی لەسەر ئێران زیاتر بکات، جا ئەم گوشارانە لە بواری ئابووری بن یان سیاسی و دیبلۆماسی. وە ئامانجی ئەمریکاش ئەوەیە وا لە ئێران بکات کەمتر تەداخولی کاروباری وڵاتانی رۆژھەڵات بکات وە جگە لەوەی بە مەبەست دەیەوێ ھەر لە ناوخۆی ئێران، سوپای ئێران لە خەڵکەکەی جیابکاتەوە و وا پێشانبدات کە مەبەستی ئەمریکا گوشارخستنە سەر ھێزی سەربازی ئێرانە نەك خەڵکی ئێران.

لە وەڵامی پرسیاری (دەنگی ئەمریکا) دا کە ئایا ئەم بڕیارەی ئەمریکا کاریگەری دەکاتە سەر پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران گوتی:

ھەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق و ئێمە ناتوانین سیاسەتێکی سەربەخۆی جیامان ھەبێت.. بۆیە ھەر بڕیارێك عێراق بیدا، کاریگەری بەسەر ھەرێمی کورستانیشەوە دەبێت. کاتێک عێراق نیگەرانی خۆی بۆ بڕیارەکەی ئەمریکا دەردەبڕێ لەبەر ئەوەیە کە عێراق لە دەستی ھێزەکانی حەشدی شەعبییە، ئەم ھێزەش پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ سوپای پاسداران ھەیە و تەنانەت دروستکراوی سوپای پاسدارانە. ھەر بۆ نموونە: (عادل عەبدولمەھدی) سەرۆك وەزیرانی عێراق، ھیچ دەسەڵاتێکی وەھای لە عێراقدا نییە، تەنیا بە پاڵپشتی حەشدی شەعبی و لایەنەکانی دیکەی شیعە توانیوویەتی دەسەڵات بگرێتە دەست، بۆیە ئەو ناتوانێ سیاسەتێکی رادیکاڵ لەبەرامبەر ئێراندا جێبەجێبکات بەو شێوەیەی کە ئەمریکا دەیەوێ. لەبەر ئەمەیە ھەر بڕیارێک کە ئەمریکا دژ بە ئێران دەریبکا، بەرپرسانی عێراق ناتوانن لەگەڵ بڕیارەکانی ئەمریکادا بن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:26 0:00

XS
SM
MD
LG