دکتۆر کرمانج گوندی ، له زانکۆی ته‌نه‌سی سته‌یت له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت مه‌خابن ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕوویدا بۆ ناوی کورد و ئه‌زمونه‌که‌ی زیانی هه‌بوو.
دکتۆر گوندی ده‌ڵێت که‌مته‌رخه‌می هه‌م لای خۆپیشانده‌ران و هه‌میش له لایه‌ن لقی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقه‌وه هه‌بووه له سلێمانی و پێویسته ئه‌وه‌ش بگوترێت که به کوشتن ڕقی خه‌ڵک ئه‌ستور تر ده‌بێت .
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌مۆدا ، دکتۆر کرمانج گوندی ده‌شڵێت ده‌بوایه خۆپیشانده‌ران به شێوه‌یه‌کی شارستانیانه ڕه‌فتاریان بکردایه و به داخیشه‌وه میدیای پارتی هه‌موو کاتی خۆی بۆ گه‌وره‌تر کردنی مه‌سه‌له‌که ته‌رخان کردووه.
بۆ گوێگرتن له ده‌قی گفت و گۆکه ده‌توانیت کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌یت که ماوه‌که‌ی 10:18 خوله‌که.