Accessibility links

پزیشکی کۆشکی سپی: سەرۆک ترامپ باشتر دەبێت و نیشانەکانی کۆرۆنای پێوە دیار نیە


شۆن کۆنڵی پزیشکی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە بەیاننامەیەکدا وتی سەرۆک ترامپ تەندروستی باشتر دەبێت و نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێوە دیار نیە. ئەمەش ڕۆژێک دوای گەڕانەوەی سەرۆک ترامپ بۆ کۆشکی سپی دوای ئەوەی بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسەکەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

شۆن کۆنڵی کە ئەفسەرێکی هێزی دەریایی ئەمەریکاشە وتی تیمێکی پزیشکان بەیانی ڕۆژی سێشەممە چاویان بە سەرۆک دانۆڵد ترامپ کەوتووە.

لە بەیاننامەکەی کۆشکی سپیشدا هاتووە دەڵێت " سەرۆک ترامپ یەکەمین شەوی لە ماڵەوە بەباشی بەسەربرد و ئەمڕۆش هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی پێوە دیار نەبووە. هێشتا پشکنینە تەندروستیەکانی جێگیرن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG