Accessibility links

وردەکاری لەبارەی تەقینەوەکەی مەدینەی ئەلسەدر لە بەغداد


لە ئەنجامی تەقینەوەی چەند موشەکێك کە لەناو حوسینیەکی شیعەکان لە لایەن گروپێکی حەشدی شەعبیەوە حەشاردرابو سێ کەس بونە قوربانی و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بە توندی بریندار بوون.

بەڕێوبەری پۆلیسی بەرگری میللی بەغداد عەمید سەفا‌ء جەواد بە دەنگی ئەمەریکای وت " هەر لەکاتی تەقینەوەکە تاکو ڕۆماڵ کردنی ئەم راپۆرتەتان بەردەوام بەدوای تەرمەکانی ژێر خانووە ڕوخاوەکاندا دەگەڕێین هیشتا زوە بۆ ئەوەی کە هۆکارەکان ڕابگەیێنین لێژنەکانی لێکۆلینەوەکانی هونەری هەر لە بەرەبەیانی دەست بەکارەکانی خۆیان دەکەن بۆ ئەوەی هۆکاری ئەم تەقینەوەمان بۆ بەدیار بخەن، هەروەها زیانەکانی ئەم تەقینەوەیە لە لایەن ئەفسەرانی پۆلیسی میللی لە نەخشەی جوگرافی ناوچەی مەدینة السەدر تۆمار دەکرێن ، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانە نزیکەکان گوازرانەوەنەخۆشخانەی ئیمام عەلی و نەخۆشخانەی قادسیەو سەدر و شێخ زاید و بۆ نەخۆشخانەی کیندی کە زیاتر لە ١٠٠ بریندار بۆ ئەم نەخۆشخانانە گوازرانەوە و بەپێ زانیاریە سەرەتایەکان تاکو ئیستا ٣ شەهیدمان بۆ بازنەی نەخۆشخانەی دادوەری گواستەوە."

یەکێکیش لە شایەتحاڵانی ناوچەکە وتی " ئێمە لێرە دانییشتبووین و لە تەقینەوەکە نزیك بوین کاتێك تەقینەوەکە ڕوویدا ئاگرێکی زۆری لێ دەرچو پاشان بەرەو تەقینەوەکە چوین و تەقینەوەکی نزم بوو و کاتێکیش نزیك بوینەوە تەقینەوەکی تر ڕوویدا ئێمەی تێهەڵدا و ئاگامان لە خۆ نەما پاشان سەیرمان کرد خەڵکێکی زۆرمان بینی ، ئەم خانەوەدە نزیکەی ١٢ کەسیان لەژێر خاکن."

هاوڵاتیان نیگەرانن بەوەی ئەوەی ناوچەی مەدینە ئەلسەدر بە بەردەوامی توشی کارەساتی تەقینەوە دەبێتەوە و وەک خۆیان دەڵێن ئەمە پەیامی ئاسمانە کە بەسەرماندا دەبارێت.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG