Accessibility links

ڕوسیا سیستمی کۆمیپوتەری وەزارەتی بەرگری دانیمارکی بۆ ماوەی دوو ساڵ هاککردووە


NATO 3

وەزیری بەرگری دانیمارک کلاوس هیورت بە ڕۆژنامەی بەرلینجسکی وت ڕوستا بۆ ماوەی دوو ساڵ هاکی سیستمی کۆمپیوتەری وەزارەتی بەرگری دانیمارکی کردووە و ئیمەیڵی فەرمانبەرەکانی دەستکەوتووە لە ماوەی ساڵی 2015 و 2016 دا

ئەم هەواڵەش لەکاتێکدا دێت کە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ناویاندا وڵاتە یەکگرتووەکان و فەڕەنسا و بەڕیتانیان ڕوسیایان تۆمەتبار کردووە بەوەی کە پەنادەباتە بەر هێرشی ئەلەکترۆنی بۆ ئەوەی کاربکاتە سەر هەڵبژاردنەکان و ڕوسیاش ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت دوورن لە راستییەوە.

لە ڕاپۆرتێکی یەکەیەکی ئەلەکترۆنی سەر بە هەواڵگری سەربازی دانیمارک هاتووە دەڵێت " لایەنی دەرەکی" سیخوڕی کردووە بەسەر کاربەدەستانی دانیمارکی و چەند بەڵگەنامەیەکی دەستکەوتووە کە نهێنی نەبوون.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG