سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا دانۆڵد تڕا‌مپ چوارشه‌مه به‌ڵێنی پشتیوانی نوێی بۆ خه‌ڵکی ئێران دا، له ده‌مێکدا میدیای سه‌ر به حکومه‌تی ئێران ڕاپۆرتی کرد که هه‌زاران خۆپێشانده‌ری لایه‌نگری حکومه‌ت ڕێپێوانیان له ولات دا به‌ڕیوه‌برد دوای چه‌ند رۆژ که خۆپێشاندانه‌کانی دژی حکومه‌تی له وڵات به‌رده‌وام بووه.
چوارشه‌مه ته‌له‌ڤزیۆنی حکومه‌تی ئێران گرته ڤیدئۆی خۆپێشانده‌رانی نیشان دا که ئاڵای ئێرانیان ڕاده‌وه‌شاند و به پشتیوانی له ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان ده‌دا.
به‌ڵام ئه‌و میدیایه‌ی حکومه‌تی هیچ ڕاپۆرتێکی نوێی له سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانی دژی حکومه‌تی نیشان نه‌دا، که له ماوه‌ی حه‌وتووی ڕابردووه 21 که‌س کوژراون.
سه‌رۆکی ئێران حه‌سه‌ن ڕووحانی له وتووێژێکی ته‌له‌فۆنی له گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغان هیواداری ده‌بڕی که ئه‌و خۆپێشاندانانه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژدا به کۆتایی دێت، وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌رۆکایه‌تی تورکیا ئاماژه‌ی پێدا.
خامنه‌یی هۆی ئه‌م خۆپێشاندانانه‌ی حکومه‌تی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر لایه‌نی ده‌ره‌کی وه‌ک سێشه‌مه له وتارێکی سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن دا گوتی:
"له ماوه‌ی ئه‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دا، دۆژمنانی ئێران له که‌ره‌سه‌ی وه‌ک پوڵ، چه‌ک، سیاسه‌ت و لایه‌نی زانیاری نه‌هێنی که‌ڵکیان وه‌گرت بۆ ئه‌وه‌ی گرفت بۆ کۆماری ئیسلامی بخوڵقێنن."
عه‌لی شه‌مخانی، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی تاوانی خسته سه‌ر ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا و سعودیا که له پشتی خۆپێشاندانه‌کانن.
هه‌ر له ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌دا فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران چوارشه‌مه گوتی, " دوژمنان ده‌بێت بزانن که هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رگری کردن و ئه‌منیه‌تی له دژی ئێرانی ئیسلامی ئیتر که‌لکی نه‌ماوه. محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری گوتی: ئه‌مڕۆ ده‌توانین بڵێین که رۆژی کۆتایی ئاشوبی 96ی هه‌تاوی یه."
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری "مێهر" ناوبراو گوتی: "بۆ سه‌ربه‌خۆیی کۆماری ئیسلامی هه‌تا مردن خۆڕاگری نیشان ده‌ده‌ین".
جه‌عفه‌ری ئاماژه‌ی به وه‌ک خۆی گوته‌نی پیلانی ده‌ره‌کی کرد و گوتی، "ئه‌مه‌ریکا، سه‌هیونیسته‌کان و ئالی سعود فه‌رمانیان دا بێنه نێو خاکی ئێران و هه‌ندێک تیمی پێشڕه‌وی ئه‌وان هاتوونه‌ته نێو خاکی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی کاری ته‌قینه‌وه و خراپکاری بکه‌ن، گوتیشی: "پێشڕه‌وی ئه‌و تاقمه تاوانکاره ئێستا به ته‌واوی له ژێر کۆنتڕۆل دایه و هێزه‌کانی لاوازی ئه‌و تاقمه تێرۆریستییه نا‌وێرن به سنووره‌کانی کۆماری ئیسلامی دا تێپه‌ڕن."
جه‌عفه‌ری ئه‌وه‌شی لێ زیاد کرد: "خه‌ڵکی باشووری خۆرهه‌ڵات و باکووری رۆژئاوا [مه‌به‌ست کوردستانه] که له به‌رامبه‌ر نائارامییه‌کانی دژی شۆڕش و خراپکاران هه‌میشه ده‌ست و په‌نجه‌یان نه‌رم کردوو، نه‌یان هیشتوه ئاژاوه‌گێڕان بچێته نیو ڕێزی ئه‌وان".