دیموکراتەکان بەنیازن ڕازیبن لەسەر پڕۆژە بڕیارێک بۆ کۆتایی هێنان بە پەکخستنی کارەکانی حکومەت بەبێ ئەوەی پارە بۆ دیوارە سنوورییەکەی نێوان ئەمەریکا و مەکسیک خەرج بکرێت، ئەمەش لە یەکەمین جوڵەیاندا دوای ئەوەی ڕەخنەیان لە بڕیاری پەکخستنی کارەکانی حکومەت گرت.
واپێشبینی دەکرێت زۆرینەی دیموکراتەکان پڕۆژە بڕیارەکە پەسەند بکەن . بەڵام ڕابەری کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی سینات کە زۆرینەن لە ئەنجومەنەکەدا میچ مکۆنێل وتیئەنجومەنەکە دەنگ نادات لەسەر پڕۆژەکە و بە شکستێکی گەورە و خۆدەرخستنێکی سیاسیی ناودێری کرد.
نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا وتی " داوا لە سەرۆک دەکەین حکومەت بکاتەوە، کۆمارییەکان هەلێکیان داوینەتێ بۆ پەسەند کردن."
جێی ئاماژەیە سەرۆکی ئەمەریکا داوای پێنج ملیار دۆلار دەکات بۆ خەرجی دیوارە سنووریەکەی نێوان ئەمەریکا و مەکسیک، بەڵام زۆرینەی کۆنگرێسی ئەمەریکا ڕازی نین لەسەر ئەوە و بەهۆی ئەوەوە سەرۆک ترامپ کارەکانی حکومەتی پەکخست تاوەکو ئەو بڕە پارەیە خەرج دەکرێت.
مکۆنێڵ پێشتر وتی کۆمارییەکانی ئەنجومەنی سینات پلانەکەی سەرۆک ترامپ بۆ خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە پەسەند ناکەن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز