سەرچاوەیەک لە سوپای سوریا و کەناڵی فەرمی وتیان هێزەکانی حکومەتی سوریا بەتەواوەتی شاری دەیرلزوریان کۆنتڕۆکردۆتەوە و لەژێر دەستی داعشدا دەریان هێناوە.
سەرچاوەیەکی سەربازی وتی " سوپای عەرەبی سوریا بە هاریکاری لەگەڵ هێزەکانی ڕەدیفە شاری دەیرلزوریان بەتەواوەتی ڕزگاکردکردووە لە داعش."
دەزگای ڕاگەیاندنی جەنگی سەر بە کۆمەڵەی حیزبوڵای لوبنانی هاوپەیمان لەگەڵ سوپای سوریا وتی سوپا گەڕەکەکانی حەمیدیە و شێخ یاسین و عەرەزی و ڕەشیدی لە کۆتا شەڕەکاندا کۆنتڕۆڵکردۆتەوە و تەنها گەڕەکی حەویقەی ماوە.
شاری دەیرلزور دەکەوێتە بەشی ڕۆژئاوای ڕووباری فوراتەوە و گەورەترین و گرنگترین شارە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا و ناوەندنی بەرهەمهێنانی نەوتە.
هێرشەکانی سوریا بە پشتیوانی ڕوسیا و ئێران و هۆزە شیعەکان و هەروەها هێرشەکانی هۆزە سورییەکان کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات بوونە هۆی شکستپێهێنانی داعش لە جیب و ئەو خاکانەی دیکە بەرەو دەیرلزور نزیک سنوری عێراق.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز