Accessibility links

هێزەکانی هاوپەیمانان ڕەتی دەکاتەوە هێرشی ئاسمانی کردبێتە سەر دەیر ئەلزوری سوریا


Syria

هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمەریکا ڕەتی دەکاتەوە ڕەتی دەکاتەوە هێرشی ئاسمانی کردبێتە سەر شاری دەیر ئەلزور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دوای ئەوەی دیمەشق وتی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان زیاتر لە 12 کەسیان کوشتووە.

کەناڵی سوریا وتی هاوپەیمانان هێرشێکی ئاسمانیان کردۆتە سەر گەڕەکی قسوڕ کە لەژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتی سوریادایە و لە ئەنجامدا 14 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و 22 کەسی دیکە برینداربوون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤیش وتی ڕوون نیە کام لە فڕۆکەکان ئەو هێرشەی ئەنجامداوە و وتیشی بەلایەنی کەمەوە 22 کەس لەو هێرشەدا کوژراون.

کۆڵۆنێڵ ڕایان دیڵنی وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمەریکا دژی ڕێکخراوی داعش وتی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان هێرشی ئاسمانیان نەکردۆتە سەر هیچ بەشێکی شارەکە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا. هەروەها دەڵێت هاوپەیمانان لێکۆڵینەوە لەو جۆرە هەواڵانە دەکەن و هەوڵدەدەن خۆیان بەدوور بگرن لە قوربانیانی مەدەنی لە هێرشە ئاسمانییەکانیاندا لە سوریا و عێراق.

جێی ئاماژەیە سوپای سوریا بەشێکی گەورەی شاری دەیرئەلزوری بەدەستەوەیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG