Accessibility links

بە هۆی ڕووخانی باڵاخانەیەک لە ئیستانبوڵ تا ئێستا ٢١ کەس مردوون


وەزیری نێوخۆ دەڵێت کە هەوڵەکانی دۆزینەوە و فریاگوزاری هەر بەردەوام دەبێت.

بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتێرز ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕووخانی خانوویەکی هەشت قاتی لە ئیستانبوڵ مردوون گەیشتۆتە ٢١ کەس لە دەمێکدا ١٤ کەسی دیکەش برینداران، وەک وەزیری نێوخۆ سولەیمان سویلوو بە ئاژانسی پەیامنێری دێمیرۆرێن دەڵێت.

ئەو باڵاخانەیە کە خەڵک تێدا دەژی لە گەڕەکی کارتال لە ئەو جێگایە هەڵکەوتووە کە بە بەشی ئاسیایی ناسراوە، ڕۆژی چوارشەمە ڕووخا. روون نیە هۆی ڕووخانەکەی چیە.

سویلوو درەنگانی شەمە گوتی، "وەک مەزەندەکراوە ٣٥ کەس لە نیو خانووەکەدا بوونە. بیست و یەک کەس لە نێو خانووە ڕووخاوەکە دەرکێشراون."

رۆژی پێنجشەمە حەوت خانوو نزیک ئەو شوێنە لە بەر هۆی ئاسایش چۆل کراون، لە دەمێکدا لێکولەرانی بەشی داد دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بە هۆی ڕووداوەکە کردووە.

XS
SM
MD
LG