Accessibility links

چاودێرانی مافەکانی مرۆڤ: ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئاسمانی لە ئیدلیب لە ٣٠٠ کەس تێدەپەڕێت


ئەندامانی بەرگری مەدەنی دوای هێرشەکانی ئاسمانی بۆ سەر شاری حەلەب لە قوربانێکان دەگەڕێن. دووشەمە ٥ی دێسامبری ٢٠١٦ی زاینی
ئەندامانی بەرگری مەدەنی دوای هێرشەکانی ئاسمانی بۆ سەر شاری حەلەب لە قوربانێکان دەگەڕێن. دووشەمە ٥ی دێسامبری ٢٠١٦ی زاینی

چاودێرانی سوریا دەڵێن ئاماری کوژراوان بە هۆی هێرشەکانی ئاسمانی ڕووسیا و سوریا کە مانگی ڕابردوو بۆ سەر سەنگەرەکانی سەرهەڵداوان لە باشووری ڕۆژئاوای حەلەب دەستی پێکرد لە ٣٠٠ کەس تێدەپەڕێت. و ئەو چاودێرانە دەلێن زیاتر لە ١،٠٠٠ کەسی تریش، کە گەلێکیان ژنان و منداڵانن، بریندار بوونە.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا بنکە لە لەندەن، لە لێدوانێکی ڕۆژی سێشەمە دا، گوتی هێرشەکانی ئەم دواییانە بۆ سەر هەشت نیشتەجێی پەناخوازان لە هەریمی ئیدلیب بووە، کە ١٠٠ کیلومێتر دوور لە باشووری رۆژئاوای حەلەبە. لێدوانەکە وای پێناسە کرد کە کوژرانی منداڵان لە پلەی سێهەم دان.

ڕووسیا مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند هێرشەکانی ئاسمانی بۆ سەر هەریمەکانی ئیدلیب و حۆمس لە پشتیوانی بۆ حکومەتی سەرۆک بەشار ئەل-ئەسەد دەست پێدەکاتەوە.

لە ڕووداوی جیا سێشەمە، وەزارەتی دەرەوەی سوریا گوتی دمشق هەر چەشنە ڕێکەوتنێکی ئاگربەست لە شاری حەلەب پەسند ناکات کە ڕیگا بە سەرهەڵداوان دەدات لە ئەو ناوچەیە دا بمێننەوە، پێشگیری لە شەرکەرانی ئوپوزسیۆن دەکات نەهێڵن هێرشەکانی رێکبخەن و دەست بە هێرش بکەن.

نەخۆشخانەیەکی هەریمی ئیدلیب تایبەت بە ژنان کە بە هۆی هێرشەکانی ئاسمانی وێران بووە. ٢٥ی نوامبری ٢٠١٦ی زاینی
نەخۆشخانەیەکی هەریمی ئیدلیب تایبەت بە ژنان کە بە هۆی هێرشەکانی ئاسمانی وێران بووە. ٢٥ی نوامبری ٢٠١٦ی زاینی

دیپڵۆماتان دەڵێن نەسازانی هەر دوو لا وێدەچێت لە داهاتوویەکی نزیک دا شەڕێکی سەخت لە حەلەب دا زیاتر بکات، مەگەر ئەوەی بە ڕێکەوتنێک بگەن بۆ ئەوەی کۆتایی بە هێرشەکانی ئاسمانی چەند مانگەی ڕووسیا و سوریا بهێنرێت و هەروەها کۆتایی بە هێرشی سەر زەوی حکومەتی سوریا بهێنێت کە شێکەرەوان دەڵێن هەڕەشە لە هێزەکانی سەرهەڵداو دەکات.

باوەڕدەکرێت دەیان هەزار مەدەنی لە خۆرهەڵاتی حەلەب دا گیریان خواردبێت سەرەڕای زیاد بوونی لە نەکاوی پەناخوازان کە لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا بۆ ناوچەکانی بەشی رۆژئاوای ژێر کۆنتڕۆڵی حکومەت ئاوارە بوونە.

حەوتووی ڕابردوو چاودیران مەزەندەیان کرد کە ١٨،٠٠٠ مەدەنی لە خۆرهەلاتی حەلەب ڕا چوونە نێو درواسێکانی ڕۆژئاوا و زیاتر لە ٩،٠٠٠ کەسی دیکەش چوونەتە ناوچەی ژێرکۆنترۆلی کوردەکان.

نێردراوی تایبەتی یوئێن دی میستورا حەوتووی ڕابردوو گوتی، بە بێ ڕێکەوتنێک بۆ کۆتایی پێ هێنان بە شەڕی چوارساڵەی داگیرکاری سەرهەڵداو،چاوەڕوانی دەکات خۆرهەڵاتی حەلەب هەتا کۆتایی مانگی دێسامبر بکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی حکومەت.

بۆ بەشێکی ئەم ڕاپۆرتە لە سەرچاوەکانی ئاژانسی ئاسۆشێتێدپریس، ئاژانسی فڕانس پرێس و ڕویتیرز کەڵک وەرگیراوە.

XS
SM
MD
LG