ئه‌کبه‌ر ئه‌یازی له ساڵی 1980ی زاینی دوای هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان، کۆچی بۆ ئه‌مه‌ریکا کرد، شوێنێک وه‌ک خوێندکارێک له زانکۆی کابوڵ کاری میدیای ده‌ست پێ‌کردبوو. ئه‌و له 22ی مانگی 12ی 1982 کاری له ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ست پێ‌کرد. له 1999، ئه‌و بوو به به‌رهه‌م هێنه‌ری گشتی بۆ به‌شی ئاسیای باشوور و خۆرهه‌ڵاتی نزیک؛له سالی 2002 وه‌ک به‌رپرسی به‌شی ئۆردوو دیاری کرا که تا ساڵی 2005 له ئه‌و ئه‌رکه‌ی دا به‌رده‌وام بوو. هه‌ر هه‌مان ساڵ، ئه‌و چوو بۆ پڕاگ و له به‌شی ڕادیۆی ئازادی ئه‌ورووپادابوو به به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئه‌فغان. دوای پێنچ ساڵان، وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ریمی دیاری کرا که به سه‌ر کاری میدیا بۆ وڵاته‌کانی ئه‌فغانستان، پاکستان، ئێران و عێڕاق ڕاده‌گه‌یشت.
له ساڵی 2015، به‌ڕێز ئه‌یازی وه‌ک به‌رپرسی به‌شی ئاسیای باشوور گه‌ڕایه‌وه ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له واشنگتنی پێته‌خت.
یه‌کێک له پڕۆژه‌کانی ئه‌و پێک هێنانی به‌شێک بۆ چاودێری کردنی توندڕه‌وی له ئه‌و ئۆرگانه‌دا بوو که خۆی به‌رپرسی بوو. کاری ئه‌و به‌شه‌ش کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به توند و تیژی توندڕه‌وی له ده‌وری جیهان و سازکردنی ڕاپۆرتان به زمانی ئینگلیسی و دابینکردنیان بۆ به‌شه‌کانی جۆربه‌جۆری میدیایه.
ئه‌کبه‌ر ئه‌یازی له زانکۆی کابول و له زانکۆی نێهرۆ له نێو دێلهی وڵاتی هێندووستان خوێندنی باڵای له به‌شی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌واو کردبوو. ئه‌و شاره‌زای زمانه‌کانی ده‌ری، په‌شتو و ئۆردوو بوو و قسه‌ی پێده‌کردن.
به‌ڕیز ئه‌یازی به هۆی نه‌خۆشی که ماوه‌یه‌ک بوو تووشی هاتبوو، یه‌کشه‌مه 25ی مانگی 8ی 2019 کۆچی دوایی کرد.