پولیسی شاری ده‌یتان له ئه‌یاله‌تی ئۆهایۆی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت چه‌کدارێک نۆ که‌سی کوشتووه و لانی که‌م 26 که‌سی برینداریش بۆ نه‌خۆشخانه ڕه‌وانه کراون.
پولیسی ده‌یتان یه‌کشه‌مه له سه‌ر تویتر گوتی: "پولیسه‌کانی ئێمه له نزیک شوێنی رووداوه‌که بوون کاتێک ده‌سترێژییه‌که ده‌ستی پێ‌کرد و له توانایان دا بوو وه‌ڵام بده‌نه‌وه و به خێرایی کۆتایی بۆ ئه‌و ده‌سترێژکردنه بهێنن."
پولیس ده‌ڵین چه‌کداره‌که، که هیشتا ناوی ئاشکرا نه‌کراوه، کوژراوه. ئاژانسی ئاسۆشیه‌تێدپرێس گوته‌ی شاره‌داری ده‌یتان گوته‌ی نان وه‌یلی دێنێته‌وه که ده‌ڵێت چه‌کداره‌که به‌رگێکی زرێپۆشی له به‌ردابوو و له گه‌ڵ چه‌که‌که‌ی مه‌خزه‌نێکی زۆری هه‌ڵگرتبوو.
ناوبراو ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پولیس ئاوا به خێرایی وه‌ڵامی نه‌دابایه‌وه، "سه‌دان که‌س له گه‌ڕه‌کی ئۆرێگن ئه‌مرۆ ده‌کوژران."
پولیس ده‌ڵێت "ئێف بی ئای" خه‌ریکه له ئه‌و بابه‌ته‌دا یارمه‌تی بکات.
ئه‌و ده‌سترێژییه له بنکه‌یه‌کی سه‌رگه‌رمی ئورێگان له شاره‌که‌دا روویدا چه‌ند کاتژمێر دوای ئه‌وه‌ی له شاری ئێل پاسۆ، ئه‌یاله‌تی تێگزاس شه‌مه له فرۆشگای والمارت ته‌قه‌کرا، شوێنێک 20 که‌س کوژران و 26 که‌سی دیکه برینداربوون.
یه‌کشه‌مه‌ی ڕابردوو چه‌کدارێک له فستیڤاڵی گیلۆری گاڕلیک له کالیفۆرنیا ده‌سترێژی له خه‌ڵک کرد و له ئه‌نجام دا سێ که‌سی کوشت.