ئۆپزسیۆنی سوریا داوای بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی سوریایان کردبوو ، هه‌رچه‌نده حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د به ههنگاوێکی گه‌وره ناودێری کرد.
دانێل پایپس ، به‌ڕیوبه‌ری نێوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ستانی په‌نسلڤانیای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت پێی وانییه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی له سوریا کرا هه‌نگاوێکت ڕژد بووبێت، به‌ڵکو ته‌نها هه‌وڵێکی ڕژێمی وڵاته‌که‌یه تا نیشانی بدات وا خه‌ریکی گۆڕانکارییه و ده‌شڵێت ڕژیمی سوریا چونکه له‌ژێر فشاردایه هه‌ر هه‌نگاوێک به بیریدا بێت ده‌ینێت تا له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه.
به‌ڕێز پایپس ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات باڵا ده‌ستی ده‌سته‌بژێری ئیسلامی له‌ناو ئۆپۆزسیۆنی سوریادا ده‌شێت له ئاینده‌دا کێشه‌ی زۆر بۆ سوریا بنێته‌وه و تا ئه‌ندازه‌یه‌کیش ڕۆڵی تورکیا له سوریای ئاینده‌دا زیاد بکات.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دانێل پایپس ، به‌ڕیوبه‌ری نێوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م راپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:40 خوله‌که.