Accessibility links

ئەمەریکا : ئەگەر سزاکانی سەر کۆریای باکوور شکستیان هێنا ئەوا بژاردە سەربازییمان لەبەردەستدایە


ئۆفیسی سەرۆکی کۆریای باشوور لەزاری سەرکردەی لیژنەی ئەرکانی هاوبەشی ئەمەریکا جۆزیف دانفۆردەوە بڵاویکردەوە ئەگەر هاتوو سزا سیاسیی و داراییەکانی سەر کۆریای باکوور شکستی هێنا ئەوا بژاردە سەربازییەکان لەبەردەستدان و ئامادەن.

پارک سو هیونی وتەبێژی ئۆفیسی سەرۆکی کۆریای باشوور لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی دانفۆرد لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆک مون جی کە بۆ ماوەی 50 خولەک بەردەوام بووە ئەو لێدوانانەیداوە.

دانفۆرد گەیشتە سیئۆل تاوەکوو چاوی بە بەرپرسە سەربازییەکانی کۆریای باشوور بکەوێت لەوانەش وەزیری بەرگری کۆریای باشوور سونگ یونگ مو، وابڕیارە دواتر دانفۆرد کۆریای باشوور جێبێڵیت و لەم هەفتەیەدا سەردانی چین و ژاپۆن بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG