Accessibility links

دانەر کەریم: مامۆستا دەناسم بە نیازبووە گورچیلەی خۆی بفرۆشێت


دانەر کەریم دەڵێت "بۆ ماوەی 40 رۆژ لە بەردەم بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی خۆرئاوای سلێمانی بایکۆتم راگەیاند و داوای مافی خۆم کرد، بەڵام سزا درام و لە کار دەرکرام....."

ناڕەزایی و رەخنەکان سەبارەت بە نادادپەروەری و نایەکسانی و خراپی بژێوی ژیانی خەڵک و سەرگەردانی سیاسی و ئابوری لەهەرێمی کوردستاندا پەرەی سەندووە، بەڵام بێدەنگی و وەڵامنەدانەوەی دەسەڵاتداران و بەرپرسانی حوکمڕان لەهەرێمەکەدا ئەم ناڕەزاییانەی زیاتر کردووە، بەڕای چاودێران و رۆشنبیران کەڵەکەبوونی سەرجەم داواکارییەکان و بارودۆخی سەختی ئابوری و نادادپەروەری بزووێنەری خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری دەبن. هاوکات بەرگریکارانیش لە دەسەڵات و ئەم جۆرە لە حکومڕانی پێیانوایە بانگەشە بۆ خۆپیشاندان بانگەشەیە بۆ کودەتا. لەنێوان ئەم دوو ڕا تەواو جیاوازەدا رایەکی گەورەتر هەیە کە راوبۆچوونی خودی قوربانییەکانی دەستی گەندەڵی و نادادپەروەری و قەیرانە ئابورییەکانن، ئەوانیش مامۆستایان و خەڵکن بە گشتی.

ئاسۆ جەبار سەبارەت بەو پرسانەو ئەگەری سازکردنی خۆپیشاندانی سەرتاسەری وتووێژی لەگەڵ مامۆستا و رۆژنامەوان دانەر کەریم دا سازکردووە....

دانەر کەریم دەڵێت "بۆ ماوەی 40 رۆژ لە بەردەم بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی خۆرئاوای سلێمانی بایکۆتم راگەیاند و داوای مافی خۆم کرد، بەڵام سزا درام و لە کار دەرکرام....."

دەشڵێت "دۆخەکە هێندە خراپە رەنگە ئەم خۆپیشاندانەی داهاتوو دۆخەکە بتەقێتەوە."

دانەر باس لە چیرۆکێکی غەمگینی مامۆستایەکی هاورێی دەکات و دەڵێت "مامۆستا دەناسم بە نیاز بووە گورچیلەی خۆی بفرۆشێت؛ ئێمە نەمانهێشت."

هەروەها دەشڵێت "من چاوەڕێی ئەوە دەکەم خەڵک بێتە سەرشەقام و راپەڕین دەسپێبکات."

هاوکات مامۆستا دانەر دەشڵێت "خەڵک خۆی ئامادەکردووە پەلاماری پاسەوانەکانی ئەم کۆمەڵ چەتەیە بدەن و پەلاماری بارەگای حیزبەکان بدەن."

XS
SM
MD
LG