Accessibility links

قوبرس قەدەغەکردنی هاتوچۆی ڕاگەیاند


قوبرس قەدەغەکردنی هاتووچۆی لە دوورگەکەدا تاوەکو 13 ی مانگی چوار ڕاگەیاند، ئەمەش بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاماژەشی بەوەدا هاتوچۆی هاوڵاتیان قەدەغەکراوە بەس بۆ ئەو کەسانە نەبێت کە کاری زۆر پێویستیان هەیە.

سەرۆکی قوبرس نیکۆس ئەناستایشیادس لە وتارێکدا وتی " ئێمە بەڕاستی لە جەنگداین، ئەمەش جەنگێک نیە بتوانیت بە چەک شەڕ بکەیت، سەرکەوتن لەم جەنگەدا تەنها بەوە دەبێت خۆمان بپارێزین."

تا ئێستا ژمارەی حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قوبرس 116 حاڵەتە، بەو 22 حاڵەتە نوێیەشەوە کە ڕۆژی دووشەممە تۆمارکران. دوورگەکە سەرکەوتووانە توانیویەتی سنوورەکانی دابخات لەڕێی قەدەغەکردنی هاتوچۆی هاوڵاتیان لەو سنوورانەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG