Accessibility links

ڕاپۆرتێک: ڕوسیا لەپشت هاککردنی کۆمپانیاکانی وزە و ناوەکییەکانی ئەمەریکاوەیە


بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەک ئەو هاککەرانەی کە تۆڕەکانی کاری وزەی ئەمەریکا و کۆمپانیا ناوەکییەکانیان هاککردووە کاریان بۆ حکومەتی ڕوسیا کردووە.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە بەرپرسێکی حکومەتی ئەمەریکا کە نەیویستووە ناوی بڵاوبکرێتەوە ئەوەی پشتڕاستکردۆتەوە کە هاککەرەکان کاریان بۆ حکومەتی ڕوسیا کردووە.

بەرپرسەکە بە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی وتووە پاڵنەری ڕوسییەکان ڕوون نیە چونکە ئەو کۆمپانیایانەشی گرتۆتەوە کە کە زۆر گرنگ نین.

یەکێک لە بەرپرسەکانی ئەمەریکا وتی هێرشە ئەلەکترۆنیەکان بە هەوڵێکی پشکنین دەزانێت بۆ دۆزینەوەی خاڵی چوونەناوەوەی کۆمپانیاکان.

وتیشی " هەموو هاککەرەکان ئەوە دەکەن."

هەفتەی ڕابردوو هێرشەکانی سەر کارەکان و سیستمەکانی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکان لەلایەن وەزارەتی وزەی ئەمەریکاوە پشتڕاستکرایەوە و ڕایگەیاند هەوڵدەدات بەرگری لە خۆی بکات دژی هەر دزەکردنێک.

وەزارەتی ئاسایشی نیشتیمانی و ئێف بی ئای لە مانگی شەشدا کۆمپانیاکانی وزەیان ئاگادارکردۆتەوە لە هاککەرە نەناسراوەکان کە هێزە ناوەکییەکان و بەشە هەستیارەکان دەکەنە ئامانج.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG