Accessibility links

ئۆکرانیا دەڵێت هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری و بانکەکان


ناوەندی ئاسایشی زانیارییەکانی ئۆکرانیا دەڵێت هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر وەزارەتی بەرگری و دوو بانکی وڵاتەکە.

ناوەندی ئاسایشی زانیاری و پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوە نەدا کێ بەرپرس بووە لە هێرشەکە، بەڵام بەیاننامەکەی وادەردەکەوت ئاماژە بەوە بدات ڕووسیا هێرشەکەی ئەنجامداوە.

وتی " دوور نیە سەرکوتکارەکە تاکتیکە بچووکە خراپەکانی بەکارهێناوە چونکە پلانە دوژمنکارییەکانی بەشێوەیەکی بەرفراوان کار ناکەن."
لە ڕابردوودا ئۆکرانیا ڕووسیای لەسەر ئەم جۆرە هێرشانە تۆمەتبار کردووە، لەو کاتەوەی کە ڕووسیا زیاتر لە 100,000 سەربازی لە نزیک سنووری ئۆکرانیا جێگیرکرد.

لەسەر ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیادا پەیامێک دەرکەوت و نوسرابوو " لەژێر چاککردندایە." وەزارەتەکە وتی ماڵپەڕەکەیان هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر و کار دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی.

بانکی ئۆشاد هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی پشتڕاست کردەوە و وتی بووەتە هۆی خاوکردنەوەی هەندێک لە سیستمەکانی. ناوەندی ئاسایشی پەیوەندییە ستراتیژییەکان وتی بەکارهێنەرانی بانکی پڕایڤەتیش کێشەیان هەبووە لە پارەدان و بەرنامەی بانکەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG